یابان کار بۆ دواخستنی بڕیارێکی جۆ بایدن دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

یابان کار بۆ دواخستنی بڕیاری جۆ بایدن بۆ بەرهەمهێنانی ئوتومبێلی کارەبای دەکات و لەو باریەوە بەرپرسی کۆمپانیای توێتا دووپاتی دەکاتەوە، پەلەکردن لە بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە پیشەسازییە زیانی زێدەتر بە ژینگە دەگەینێت.

وێڕای گرنگی بەردەوامی سیاسەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و پاراستنی ژینگە، گەورەترین کۆمپانیای یابان بۆ بەرهەمهێنانی ئوتومبێل، بە سیاسەتێکی نەرم کار بۆ دواخستنی ئەو خواستەی جۆ بایدن دەکات، لەو پرسەدا کۆمپانیای توێتا دیدگایەکی جیاوازتری هەیە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە، لە ناوەندە جیهانییەکان، گرنگی بە پلانێکی یابان دەدرێت، بۆ فشارخستنە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، و دارێژەرانی سیاسەتی ئەو وڵاتە، لە پێناو دواخستنی سیاسەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆن و بەرهەمهێنانی ئوتومبیلی کارەبای بەیەکجاری.

بەرێوەبەرە باڵایەکانی کۆمپانیای توێتا و لە نێویاندا، بەرێوەبەری و جیبەجێکار وگەورە ملیاردێری یابان، سیاسەتی جۆ بایدن بۆ بەرهەمهێنانی ئوتومبێلی کارەبای، بە زێدەڕۆییەکی بەرچاو پێناس دەکەن و پێیانوایە زێدە بەرهەمهێانی وزەی جێگرەوە هۆکارە لە زیادبوونی وزەی کاربۆنی دژی ژینگە.

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای توێتا مۆتۆری یابانی ( Akio Toyoda) لە ساڵی 2020ــدا رایگەیاند" بەرهەمهێنانی ئوتومبێلی کارەبای بە شێویە خێرایە کاریگەری زیاتری لەسەر پیسبوونی ژینگە دەبێت، لە هەمانکاتدا وڵاتێکی وەک یابان تووشی قەیرانێکی بێ شووماری کارەبا دەکاتەوە، تا ئاستێک ماڵەکانی دانیشتووی یابان بێ کارەبا دەبن".

ئەم هەوڵانەی وڵاتی یابان لە کاتێکدان، پلانی سەرۆکی ئەمریکا، کارکردنە لە پرۆژە وەبەرهێنرەکانی  ئوتومبێلی کارەبایی بە بڕی 621 ملیار دۆلار، هاوکات پەرەپێدان و پارەدارکردنی ئەو پرۆژانەیە بۆ پێشخستنی ژێر خانی ئابووری وڵاتەکەی بۆ ئامادەکاری ئەو سیاسەتە.

لە هەمانکاتدا جۆ بایدن لە پلانیدایە بڕی زێدەتر لە 174 ملیار دۆلار لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی پاتری کارەبای ئوتومبێلەکان خەرج بکات.

بۆ ئەو مەبەستە بەرێوەبەرەکانی کۆمپانیای توێتا لە کۆبوونەوە و لۆبی بەردەوامدان بۆ گۆڕینی دیدگای جۆ بایدن و بە گشتی پێیان وایە پرسی گۆڕانی کەش و هەوا پرسێکە دوورە لە ڕاستیەوە. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین