ئەمریکا تەنیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و کۆشکی سپییەوە بە دووری نازانن، ئەمریکا هەموو هێزانەی لە عێراق هەیەتی بهێڵێتەوە و تەنیا لەڕووی تیۆرییەوە هێزەکانی بکشێنێتەوە.

پێشتر رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری سەرچاوەکانی هەردوو حکومەتی عێراق و ئەمریکاوە گواستبوویەوە، کە بەغدا و واشنتن دەیانەوێت رێککەوتن بکەن لەبارەی کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەر لەکۆتایی ئەمساڵ.

سەرەتای ئەم هەفتەیەش سەرچاوەکانی پنتاگۆن و ئیدارەی سەرۆک جۆ بایدن بە رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"یان وتبوو لە سەردانەکەی کازمیدا بۆ واشنتن کشانەوەکە رادەگەیەنرێت.

بەڵام ئێستا بەرپرسانی پنتاگۆن بە دووری نازانن ئەمریکا ئەو هێزانەی ئێستای لە عێراق بهێڵێتەوە کە ژمارەیان  دوو هەزار و 500 سەربازە و پێدەچێت تەنیا "لەسەر کاغەز" ئەرکەکانیان بگۆڕێت، واتە کشانەوەیەکی تیۆری دەبێت نەک کردەیی.

رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" دەڵێت حکومەتی کازمی و زۆرێک لە بەرپرسانی سەربازیی عێراقی لەگەڵ ئەوەدان ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق بهێڵێتەوە، تەنیا بۆ رازیکردنی لایەنە دژبەرەکانی ئەمریکا وای دەردەبڕن کە داوای کشانەوەی ئەو هێزانە دەکەن، ئەو لایەنە دژبەرانەی ئەمریکا وایدەبینن هۆکاری راستەقینەی مانەوەی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە عێراقدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێرانە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین