داهاتە نەوتییەکانی عێراق لە حوزەیراندا 56 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتی نەوتی عێراق، دواین ئامارەکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ــی لە مانگی حوزەیران بڵاو کردەوە.

لە راگەینراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، حکوومەتی بەغدا لە مانگی 6ــدا، بڕی 86 ملیۆن و 765 هەزار و 589 بەرمیل نەوتی هەناردەی بازارەکانی جیهان کردووە، و لە بەرامبەردا بڕی 6 ملیار و 143 ملیۆن و 106 هەزار دۆلاری وەک داهاتی نەوت دەستکەوتووە.

سەبارەت بە ئەو برە نەوتەی هەناردە کراوە، بڕی 83 ملیۆن 690 هەزار و352 بەرمیل نەوتی لە کێلگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بووە، بەڵام نەوتی هەناردەکراوەی کێڵگەکانی کەرکوک لە ڕێگای بەندەری جیهانەوە بڕی 3 ملیۆن و75 هەزار و237 بەرمیل نەوت بووە.

نرخی هەر بەرمیل نەوتێکی عێراق لە مانگی ڕابردوودا، بە تێکرایی 70.801 دۆلار فرۆشراوە لە لایان 30 کۆمپانیای بیانی نەوتی عێراق هەناردەی بازارەکانی دەرەوە کراوە.

ئەم ئامارانەی نەوتی عێراق بەراورد بە مانگەکانی پێشوو، ئەوە دەسەلمێنن، کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆتە هۆی زیادبوونی داهاتە نەوتییەکانی عێراق بە بڕی 55 ملیۆن و 450 هەزار و149 دۆلار.

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین