هه‌رێمى كوردستان بانكى ناوه‌ندى داده‌مه‌زرێنێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى ته‌مووز ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاشكراى كردووه، هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێ بانكێكى ناوه‌ندى هاوشێوه‌ى بانكى ناوه‌ندى عێراق دابمه‌زرێنێت.
ئه‌رشه‌د ته‌ها راوێژكارى ئابوورى له په‌رله‌مانى عێراق له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له‌و دانوستاندنانه‌ى كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ماوه‌ى رابردوو به‌ڕێوه چووه، تێگه‌یشتنێكیان له‌نێوان هه‌بووه بۆ دامه‌زراندنى بانكێكى ناوه‌ندى له هه‌رێمى كوردستان هاوشێوه‌ى بانكى ناوه‌ندى حكومه‌تى فیدڕاڵى.
راوێژكارێكى په‌رله‌مانى عێراق:
ئه‌و بانكه‌ى هه‌رێم ته‌نیا ناتوانێ دراو ده‌ربكات
ئه‌رشه‌د ته‌ها له لێدوانه‌كه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى جه‌زیره ده‌ڵێ، "له ساڵى 2014 وه هه‌رێمى كوردستان تووشى قه‌یرانى ئابوورى و دارایى تووند بووه‌ته‌وه، به‌هۆى نه‌دانى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، له‌نێوان ساڵانى 2015 -2020، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش نرخى نه‌وت له جیهان دابه‌زی، جه‌نگ له دژى داعش كرا و زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س روویان له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌موو ئه‌مانه تواناى كورد له دابینكردنى دراوى به‌رده‌ست بۆ مووچه و خه‌رجی و شایسته داراییه‌كانى تر كه‌مكرده‌وه".
ئه‌و راوێژكاره‌ى په‌رله‌مان له لێدوانه‌كه‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، قه‌رز و پابه‌ندبوونه داراییه‌كانى هه‌رێم ده‌گاته 30 ملیار دۆلار، بۆیه هه‌ولێر ده‌یه‌وێ بانكێكى ناوه‌ندى دابنێت تا هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت، ئه‌رشه‌د ته‌ها ده‌ڵێ، "ئه‌و بانكه سه‌ربه بانكى ناوه‌ندى به‌غدا ده‌بێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بانكه كوردییه‌كان ناتوانن دراوى به‌رده‌ست دابین بكه‌ن".
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى بانكى ناوه‌ندى له هه‌ر وڵاتێك ده‌ركردنى دراوه، به‌ڵام ئایا ئه‌و بانكه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان دایده‌مه‌زرێنێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى ده‌بێت؟ ئه‌رشه‌د ته‌ها ره‌تى ده‌كاته‌وه بانكه‌كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌بێت، چونكه "هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ نییه تا بتوانێ دراو ده‌ربكات".
بانكى ناوه‌ندى عێراق لقى له ته‌واوى پارێزگاكان هه‌یه به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، ئه‌مه وا له عه‌بدولحوسێن ده‌كات بوونى بانكێكى ناوه‌ندى له هه‌رێمى كوردستان به گونجاو نه‌زانێت، عه‌بدولحوسێن مونزرى پسپۆره له كاروبارى بانك ده‌ڵێ، "بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌رپرسه له سیاسه‌تى دراوى عێراق و ناكرێت بانكى تر‌ى ناوه‌ندى تر له‌م وڵاته‌دا دابنرێت، چونكه ئه‌مه بابه‌تێكى سه‌روه‌ریییه".
پسپۆڕێكى دارایى:
ناكرێت له دوو بانكى ناوه‌ندى له عێراق هه‌بێت
ئه‌و شاره‌زاییه پێیوایه به دانانى بانكێكى ناوه‌ندى له هه‌ولێر كێشه بۆ كاره‌كانى بانكى ناوه‌ندى عێراق وه‌ك دیاركردنى سو‌و و راكێشانى پاره و كۆنتڕۆڵكردنى هه‌ڵاوسان دروست ده‌بێت. هاوكات عه‌بدولحوسێن مونزرى مه‌ترسى ئه‌وه له به‌رچاو ده‌گرێت بانكه‌كه‌ى هه‌رێم مۆڵه‌ت به بانكى تر بدات، ئه‌و بانكانه‌یش له تاوانى سپیكردنه‌وه‌ى پاره به‌شدار بن.
ده‌كرێت لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكرێت عێراق خۆى له لایه‌ن ئه‌وروپاوه خراوه‌ته لیستى ره‌شى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه تاوانى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌یان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت. عه‌لى نوسه‌یفى شاره‌زا له كاروبارى دارایى هاوڕایه له‌گه‌ڵ مونزرى له‌وه‌ى كاتێك بانكى ناوه‌ندى له هه‌رێمى كوردستان دابنرێت ئه‌رك و كاره‌كان تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌بێت. جیا له‌وه‌یش ئاماژه به چه‌ندان هۆكار ده‌كات كه رێگرن له‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و هه‌نگاوه بنێ.
نوسه‌یفى پێیوایه ئه‌مه ته‌نیا فشارێكى سیاسى هه‌رێمى كوردستانه له‌سه‌ر به‌غدا و كاریگه‌رى ئه‌وتۆى نابێت و پێشیوایه دانانى بانكێكى له‌م شێوه‌یه به‌قه‌د ریفراندۆمى كوردستان كه له 2017 ئه‌نجام درا "سه‌ركێشییه".به دووریشى ده‌زانێت بانكى نێوده‌وڵه‌تى و سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى رێگه به هه‌رێم بده‌ن بانكى ناوه‌ندى دابنێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نوچه‌نێت په‌یوه‌ندى به جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق كرد و ئه‌ویش له لێدوانێك گوتى، "ئەگەر هه‌رێم بیه‌وێ بانكى ناوه‌ندى هه‌بێت، دەبێت رەزامەندی لە بانکی ناوه‌ندى عێراق وەرگرێت، چونکە ئەگەر وابێت بانکی ناوه‌ندى بێت و سەربەخۆ بێت، ئەو بانکە ناوه‌ندییه‌كه لە ناوەڕۆکەی چی دەنووسن، دەڵێن ئـێمە بانکێکی ناوه‌ندیین، مافی ئەوەمان هەیە دراو دەربکه‌ین. چونکە ئیستا بانکی ناوه‌ندى عێراق مافی ئەوەی هەیە دراو دەربکات یاخود بیگۆڕێت. ئەگەر بانکی ناوه‌ندى هەرێم ئەو کارانەی تێدابێت بە رەزامەندی بانکی ناوه‌ندى بە‌غدا دەبێت یاخود دەرەوەی بانکی ناوه‌ندى بە‌غدا دەبێت".
جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتار:
ئه‌گه‌ر سه‌ر به بانكى ناوه‌ندى عێراق بێت ئاساییه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه، پێویسته بابه‌ته زیاتر روون بكرێته‌وه، چونكه ناكرێت دوو بانكى ناوه‌ندى له وڵاتێك هه‌بێت هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی داراییان هه‌بێت، جه‌مال كۆچه‌ر گوتى، " تاکو ئێستا ناوەڕۆکی نازانرێت هەرێم بەنیازی چ بانکێکە. چونکە ئەگەر بابەتی دراو بێت، ئەوا نابێت لە دەوڵەتێك دوو جۆرە دراو هەبێت، چونکە ئێمە تاکو ئێستا بەشێکین لە دەوڵەتی عێراقی. نابێت لە دەوڵەت دوو جۆرە دراو هەبێت. بەڵام ئەگەر بانکێک بێت رێکكەوتنی هەبێت لەگەڵ بانکی ناوه‌ندى عێراقی و ئیشەکانی بانکی ناوه‌ندى عێراقی لە هەرێم بکات ئەوا دەبێتە لقێکی بانکی ناوه‌ندى لە عێراق. ئەمەشیان شتێکی ئاساییە لە پێشووتریش هەبووە. تاکو ئێستاش هیچ روونکردنەوەك بۆ ئێمە نەهاتووە کە ئەم بانكه ناوه‌ندییه‌ى هه‌رێم چۆنە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment