وه‌زیرى دارایى عێراق: به‌رزكردنه‌وه‌ى دۆلار نه‌یهێشت هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر بێكار بكرێن کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق داكۆكى له‌ بڕیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار ده‌كات و ده‌ڵێ، "رێگر بوو له‌وه‌ى به‌ هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر بێكار بكرێن".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24 ى تشرینى دووه‌م عه‌لى عه‌لاوى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ناس نیوزى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، داكۆكى له‌ بڕیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار ده‌كات و ده‌ڵێ، "گۆڕانى نرخى دۆلار هاوكار بوو له‌ پاراستنى یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى و ره‌خساندنى هه‌لى كار له‌ بازاڕ".

دواتریش عه‌لاوى باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و بڕیار بوو، رێگر بوو له‌وه‌ى به‌ هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر له‌ كاره‌كانیان دوور بخرێنه‌وه‌ و  كۆتایى به‌ راژه‌یان بهێنرێت. 

عه‌لاوى پێیوایه‌ دووباره‌ گێڕانه‌وه‌ى به‌هاى دینار كاریگه‌رى پێچه‌وانه‌ى ده‌بێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى پاڵپشتى به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلارى له‌ عێراق كردووه‌.

ساڵى رابردوو بانكى ناوه‌ندى به‌هاى دۆلارى له‌ عێراق به‌رزكرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك نرخى 100 دۆلار له‌ 120 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 145 هه‌زار دینار به‌رز كرایه‌وه‌، وه‌ك رێكارییه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى دارایى عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین