توركيا ئاراستەى ململانێكانى دەگۆرێت
نوچەنێت:
لەگەڵ گەيشتنى جۆ بايدن بە كۆشكى سپى، پەيوەندييە دوو لايەنەكانى توركيا و ئەمريكا رێڕەوێكى جياوازى وەرگرتبوو، لێكنزيكبوونهوهی كەمتر تێدا دياربوو، بەڵام لە رۆژانى دواتر ئاماژەكان بۆ ئەوە بوون، هەردوولا دەچنە هاوكاری یهكتر له ژمارهیهك دۆسییهی ستراتيژى، لە بەرامبەردا ژمارەيەك دۆسيەى تريش ناكۆكن.
بۆ گەشەكردنى ئەو ئاڕاستەيە، توركيا ويستى بەلاى ئەوەيە پەيڕەوى لە تاكتيكى ململانێى تەوافقى بكات لە سياسەتى دەرەوەى خۆیدا، بۆ ئەوەى قەبارەى بەريەكەوتنەكانی لەگەڵ ئيدارەى بايدن كەم بكاتەوە، كە خاوەن ئاڕاستەى دامەزراوەى ديپلۆماسيە لە سياسەتى دەرەوە.
خاڵى هاوكارى نێوان ئەنقەرە واشنتن
هەرچەند توركيا لەو ساڵانەى دوايى زياتر سياسەتەكانى لەژێر سەركردايەتى ئەردۆغانە، بە نەرێنى بەسەرى داشكاوەتەوە، ئهوهش وايكردووە بازنەى بەشداريیەكانى سنووردار بێت، بۆيە ئەنقەرە ئەمرۆ ئامانجى ئەوەيە لەبرى دروستكردنى ناكۆكى نوێ، ياخود چارەسەری كێشە هەڵپەسێدراوەكان، هەڵوێست و هەژموونى لە ململانێ و ناكۆكييەكان باشتر دهكات.
لە راستيدا توركيا و ئەمريكا بەرژەوەندى هاوبەشيان هەيە لەو ناوچەيە، دەكرێت بە دياريكراوى ئەنقەرە هاوبەشێكى بەهێز بێت بۆ بايدن.
يەكەم: ئەمريكا دەيەوێت بچێتەوە رێككەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران، ئەوەش وادەكات ئەمريكا پێويستى بە هەموو پاڵپشتيەك بێت، كە دهتوانێ كۆى بكاتەوە، چونكە ئەگەرى ئەوە هەيە سعووديە و ئيمارات و ئيسرائيل دژايەتى رێككەوتنى ئەتۆمى بكەن، لەو كاتەدا بههێزكردنهوهی پەيوەندى ئەمريكا و توركيا، بۆ واشنتن گرنترە تا ئهنقهره، بەتايبەت ئەنقەرە دراوسێى ئێرانە، توركيا هەوڵدەدات پارێزگارى لە پەيوەندييە ئابوورييەكانى بكات لەگەڵ ئێران، ئەوەش پاڵنەرێكى بەهێزە بۆ توركيا تا پاڵپشتى ئەو رێككەوتنە بكات.
دووەم: ئەگەرى هەر ململانێيەكى نێوان ئەمريكا لەگەڵ چين، يا رووسيا، دوورخستنەوەى پەيوەندى ئەنقەرەيە لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە، لەوانەيە پەيوەندى توركيا لەگەڵ چين و رووسيا خاڵى ناكۆكى توركيا و ئەمريكا بێت، بەڵام ئاڕاستەى ئيدارەى تازەى ئەمريكا هەڵگرى جۆرێك لە گۆشەگيرى رێژەيى و پێدانى بريكارييە بە لايەنە ناوچەيیەكان بۆ بەرزكردنەوەى هاوپەيمانى هاوبەش ــ ئەگەر رووكەشيش بێت ــ دژ بەو نەيارە، رووسيا و چين و توركيا گرنگترين لايەنەكانى ناوچەكەن بۆ واشنتن.
سێيەم: پارێزگاريكردن لە فڕۆكەخانەى كابول و ژمارەيەك بارەگاى حكومەتى ئەفغانستان، لەو رۆژانەى رابردوو رێگهیهكی تر كرايەوە بۆ كەمكردنەوەى ئاڵۆزييەكانى توركيا و واشنتن، ئەگەرچى بە ئەرکێکى سادەش بێت، توركيا ئامادەيى خۆى دەربڕى بۆ پارێزگاريكردن لە فڕۆكەخانەى كابول دواى كشانەوەى هێزەكانى ئەمريكا و ناتۆ لە ئەفغانستان.
توركيا لە بەريەكەوتنەوە بۆ ململانێى تەوافقى
قەبارە و ژمارەى خاڵە هاوبەشەكان، فشارەكانى ئەمريكا لەسەر ئەنقەرە كەم دەكاتەوە، رووبەرى توركيا لە سياسەتى سەربەخۆى دەرەوە فراوان دەكات، توركياش دەيەوێت لەرێگەى پارێزگاريكردن لەو رووبەرە، دووربكهوێتهوه لەبەريەكەوتن لەگەڵ واشنتن و هاوپەيمانەكانى، ئهوهش لە چوارچێوەى فراوانكردنى ئاستى پەيوەندى ديپلۆماسى لەگەڵ زۆربەى ئەو وڵاتانەى خاڵێك، ياخود بەرژەوەندى هاوبەش پێكەوەيان دەبەستێتەوە.
ئەوەش واتەى ئەوەيە توركيا لەسايەى ئيدارەى نوێی ئەمريكا بۆ بەدەستهێنانى بەرژەوەندييەكانى، ململانێى تەوافقى بەباشتر دەزانێت، كە پاڵپشتى تاكتيكى ديپلۆماسى دەكات، رەنگدانەوەى ئەوەش بەو جۆرە دەبێت:
دۆسيەى سووريا
لەپشت پەردە هەماهەنگى توركيا ــ رووسيا لە دۆسيەى سووريا بەردەوامە، بەڵام ئەگەرى چوونەپێشى رووسيا بۆ ئاستێکى بەرزتر هەيە، ئامانجى رووسيا ئەوەيە توركيا تێپەڕێنێت و پەيام بۆ واشنتن بنێرێت.
هەر يەك لە رووسيا و توركيا هەوڵدەدەن رێڕەوێك لەو جەنگە بدۆزنەوە، لەگەڵ بەرژەوەندييە تايبەتييەكانيان بگونجێت، لە لايەكى ترەوە رووسيا كاريگەرى زياترى لە دۆسيەى سووريا هەيە، دەخوازێت دەستەبەرى بەرژەوەندييە سەربازييەكان و مانەوەى لەو ناوچەيە بكات، بەردەوام چالاكی لە دۆسيەى سووريا هەبێت، پرسهكانی ئهو ناوچهیه بۆ بهرژهوهندی خۆی بهكاربهێنێت .
ئەوە لەكاتێكدايە توركيا پێیوايە چارەسەرى ئەو قەيرانە لە چوارچێوەى دروستكردنى ناوچەيەكى ئارامە بۆ ئەوەى هاوپەيمانەكانى رۆڵى كاريگەرى تێدا بگێڕن، چارەسەركردنى ئەو قەيرانانەش، بەبێ پێدانى فيدڕالى بەكوردەكانى سووريا، كە ئەگەرى ئەوەى هەيە رەنگدانەوەى لەسەر ناوخۆى توركيا و گەڕانەوەى پەنابەرانى سووريا بۆ وڵاتەكەيان و زاڵبوون بەسەر تيرۆر هەبێت.
ترسى رووسيا لە هەماهەنگى ئەمريكا و توركيا بۆ دۆخى باكورى سووريا، پاڵى بە مۆسكۆ وەنا، ئيدليب بەشێوەيەكى زۆرتوند بكاتە ئامانج كە پێشينەى نەبێت، له بۆردوومانهكانی خەڵکى مەدەنیش بكاتە ئامانج، ئەوەش پاڵى بە توركياوەنا بە مووشەك وەڵامى دهستدرێژییهكان بداتەوە، بە هەمان شێوە هەندێك بەريەكەوتنيشيان لە باكوورى سووريا بوو.
پەيامى رووسیا بۆ ئەنقەرە و واشنتن
هەماهەنگى توركيا ــ ئەمريكا لە سووريا رێگەپێدراو نييە لەسەر بەرژەوەندييەكانى ئێمە و ئاڕاستەكانمان بێت، بەتايبەت لە دۆسيەى هاوكارييە مرۆييەكان، رووسيا دەيەوێت لەڕێگەى حكومەتى سوورياوە بێت، ياخود دواى دەستەبەكردنى بەرژەوەندييەكانى حكومەتى سووريا بێت، هەروەها پەيامە بۆ دۆسيەى هەماهەنگى ئەمريكا و توركيا بۆ دروستكردنى ناوچەى ئارام لە باكوورى سوريا.
هەوڵدان بۆ راكێشانى سەرنجى ئەمريكا و توركيا لە دۆسيەى ئيدليب، وەك دۆسيەى پێشتر لە دۆسيەى باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا ههماههنگیان ههبوو، مۆسكۆ دەيەوێت چارەسەرێكى ستراتيژى جێبەجێ بكات، كە لە خاڵێكى بەرانبەر بڵاوبوونەوەى هێزى توركيا رووسيا لەخۆ بگرێت، هەروەها رێگەدان بە گواستنەوە و جووڵەى بازرگانى، لادان، ياخود سووكردنى ياساى قەيسەر.
لە كۆتاييدا مۆسكۆ هەوڵدەدات لە رێگەى ئەو پەيامانە كە مۆركى سياسەتیى فشارى بەهێزى لەخۆى گرتووە، توركيا لە چوارچێوەى هەماهەنگى لەگەڵ خۆى بهێڵێتەوە.
توركيا هەستى بەو پەيامە كردووە، پەى بەوەش دەبات كە ئەوە ناگاتە بەريەكەوتنى بەرفراوانى سەربازى، بەڵام ئەوجارە لەسەر ناكۆكيیەكانى هاوسەنگى هێزى رووسى ــ ئەمريكا لە بەرژەوەندى واشنتن يارى دەكات، بەتايبەت ئەوەى پەيوەستە بە دۆسيەى هاوكارييە مرۆييەكان، بۆ بەردەواميدان بە دەستگرتن بە كارتى فشار لەسەر رووسيا لەپێناو چەسپاندنى بەرژەوەندييەكانى بەدياريكراوى لە رۆژهەڵاتى فوڕات.
ئەفغانستان
توركيا ئامادەيى خۆى دەربڕى دواى كشانەوەى هێزەكانى ناتۆ لە مانگى ئەيلولى ئەمساڵ، هێزەكانى لە ئەفغانستان بهێڵێتەوە، بۆ بەردەواميدان بە پارێزگاريكردن لە بەڕێوەبەردنى فڕۆكەخانەى كابول، ئەگەر ئەمريكا هاوكارى ديپلۆماسى و لۆجستى بكات.
هەرچەندە ماوەى (١٩) ساڵە توركيا بەشێكى سەرەكييە لە هێزەكانى ناتۆ لە ئەفغانستان، بەڵام بەشدارى هيچ ئۆپراسيۆنێكى سەربازى نەكردووە، ڕۆڵى توركيا بريتى بوو لە دابينكردنى خزمەتگوزارى و بەرێوەبردنى فڕۆكەخانەى كابول و مەشقپێكردنى هێزەكانى ئاسايش و پۆليسى ئەفغانى، سەرەڕاى ئەوكارانەش هاوكارى مرۆيى پێشكەش بەگەلى ئەفغانى دەكرد.
پاكستان
توركيا كار لەسەر دروستكردنى هاوپەيمانى سەربازى و لۆجستى دەكات، تا ببێتە بڵاوبوونەوەى هێزى هاوبەش، ئامانج لەو هاوپەيمانييە، راكێشانی پاكستانە بۆ ناو ئهو هاوكێشانه، كە پەيوەندييەكى باشى لەگەڵ تاڵيبان هەيە، بەوەش پاكستان دەكاتە هێزێكى ناوچەكە، وەك رەگەزى راگرتنى هاوسەنگى هێز بەرانبەر ئێران.
توركيا پێیوايە دەبێ پەيوەندييەكانى لەگەڵ پاكستان باش بێت، بەتايبەت دواى كشانەوەى هێزە سەربازييەكانى ئەمريكا لە ئەفغانستان، بۆيە توركيا هەوڵدەدات بەر لەكشانەوەی ئهمریكا و ناتۆ، دۆخەكە رێكبخات، بەتايبەت کە پێیوايە ئيسلام ئاباد رۆڵى سەرەكى هەيە لە كابول و نێوەندگيريشە لەگەڵ ئێران، سەرەڕاى ئەوەى هاوبەشێكى ستراتيژييە، ئەوەش واتە هاوكارى توركيا دەكات بۆ پارێزگاريكردن له راگرتنى هاوسەنگى لە نێوان وڵاتانى رۆژهەڵات و رۆژئاوا.
توركيا دەيەوێت پاكستان بهێنێتە ناو هاوكێشەكان و رۆڵى سەرەكى هەبێ
پاكستان بەڕێڕەوێكى زيندو دادەنرێت بۆ رێگەى ئاوريشمى چينى، توركياش لە ميانەى تونێلى مەڕمەڕە و بوونى وەك پردى ئۆڕاسيا، لە رێگەى رێڕەوى گوادارى سەر زەرياى هيندى بهشێكی كاریگهره، بۆيە گرنگە توركيا پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسلام ئاباد بەهێز بكات.
ئۆزبەگستان
ئەو وڵاتە دراوسێى ئەفغانستانە، لەسەر ئاستى جێگرى سەرۆكی وڵات سەردانى ئەو ئهفغانستانی كرد، بە ئامانجى گفتوگۆكردن لە پرۆژەى هێڵى وشكانى لە ئەفغانستانەوە، كە بە ئەفغانستان و كازاخستان دادەڕوات، پاشان ئازربەيجان، ئينجا بەستنەوەى بەو هێڵەى لە داهاتوو بە هەرێمى توركى تێدەپەڕێت، بەتايبەت لە ئەرمینيا و گەيشتنەوەى بۆ توركيا.
بۆيە ئەنقەرە پێیوايە توانا ئابوورييەكان يەكێكە لەپێشنيە سەرەكييە ستراتيژييەكانى ئەنقەرە بۆ پارێزگاريكردنى لەو پەيوەندييە جێگيرە لەگەڵ ئۆزبەگستان، بەتايبەتيش لە بوارى وزە.
هەروەها توركيا لەسەر حيسابى فەڕەنسا كار لەسەر بەرزكردنەوەى هەماهەنگى لەگەڵ بەريتانيا و ئەڵمانيا دهكات، هاوئاهەنگه لەگەڵ ستراتيژيەتى واشنتن، كه بريكارى بەريتانيا و ئەڵمانيایه بۆ بەڕێوەبردنى دۆسيەى دەرياى ناوەڕاست و دەرياى سوور و ليبيا و چەند ناوچەيەكى ئەفريقياش، بۆیه ئهوه دیاره، كه توركيا رێڕەوێكى تازهی گرتۆتەبەر ئاستى پەيوەندييەكانى لەگەڵ لەندەن و بەرلين لە رێگەى سەردانى باڵاى ديپلۆماسى و لێدوانى دوولايەنى ئەرێنى بەرزدەكاتەوە.
ئەنقەرە و بەرلين ويستى ئهوهیان ههیه رێككەوتنى گێڕانەوەى پەنابەران بۆ توركيا نوێبكەنەوە، بەشدارى ئەنقەرە لە كۆنگرەى بەرلين و راگەياندنى پاڵپشتى بەهێزى بەرلين و لەندەن بۆ رۆڵى توركيا لە ئەفغانستان و دەرياى رەش، ئاماژەيە كە ئاڕاستەى توركيا و بەريتانيا و ئەڵمانيا ئاستى هەماهەنگى نێوانيان بەرزدەكەنەوە.
ئەو هەماهەنگيەش لەسەر حيسابى فەڕەنسايە، كە بريكارى ئەمريكابوو لەو ناوچەيە لێی وەرگيرايتەوە، بنكەيەكى تەوافقى هاوبەش دامەزراوە، لەسەر مانەوەى هەژموونى توركيا لە ليبيا و بەهێزبوونى لە ئەفريقيا و دەرياى رەش، هەروەها دەستبەركردنى دۆخێكی گونجاو بۆ تێپەڕاندنى ناكۆكييە هونەرييەكان.
سياسەتى چالاكردن بەرانبەر وڵاتانى بەلقان
ناوچەى بەلقان لەلايەنى جوگرافى و سياسى و ئابوورى و پەيوەندى مێژوويى و رۆشنبيرى و مرۆى گرنگى زۆرى بۆ توركيا هەيە.
هەروەك ناوچەى بەلقان لەلايەنى جوگرافى درێژ دەبێتەوە بۆ توركيا لە كيشەوەرى ئەوروپا، ئەوەش گرنگيەكى گەورەيە بۆ توركيا بەهۆى پێگەى تايبەتى لە لايەنى مێژوويیهوه بۆ دروستكردنى نەتەوەى توركى و كامڵكردنى ناوچەيى، لە هەمان كاتيش ئەو توانايانەى كە هەيەتى لە داهاتوو رەنگدانەوەى دەبێت لەسەر ئامانجى توركيا بۆ چوونە پاڵ يەكێتى ئەوروپا، كە توركيا دەكاتە هاوبەش لەگەڵ هەموو وڵاتانى ناوچەكە.
توركيا لە چوارچێوەى دەستپێشخەرى ديپلۆماسى لەگەڵ وڵاتانى بەلقان، هەروەها توركيا هاوبەشيەكى گرنگى لەگەڵ مەكدۆنيا بياتناوە، چونكە توركيا پێى وايە مەكدۆنيا لە دڵى جوگرافى بەلقان دایە.
پەيوەندييەكانى توركيا و چياى رەش و مۆلدۆفيا و ئەلبانيا و بۆسننە و هەرسكيش دەگرێتەوە لەپێناو بەرزكردنەوەى پەيوەندى ئابورى و ديپلۆماسى، ئهوه لەكاتێكدا ميكانزمێكيشە بۆ رێگريكردن لە بەقاچاغ بردنى چەك و ماددەهۆشبەرەكان لەو وڵاتانەوە بە ئاڕاستەى سووريا و عێراق.
ئەو سياسەتە چالاكە لە سايەى ئاڕاستەى گشتى نێودەوڵەتييە بەرەو گرتنەبەرى رێڕەوى ديپلۆماسییەتێکى چالاك بۆ جێكردنەوەى پەيوەندى ديپلۆماسى هاوسەنگ لەگەڵ زۆربەى كاراتەرەكان.
دەرياى ناوەڕاست
لادانى ناكۆكيەكان لايەنێكە، هەوڵدانيش بۆ زاڵكردنى ئاشتەوايى لەگەڵ ميسڕ و يۆنان و فەڕەنسا، بۆ قووڵنەكردنەوەى ناكۆكييەكانى دەرياى ناوەڕاست لهپێناو باشتربوونى ئاڕاستەكانى توركيایه لە ناوچەكانى تر.
لە كۆتاييدا، ئەو جووڵانەى توركيا بەو ئاڕاستەيە لەگەڵ ئاڕاستەى ئێستاى ئەمريكا يەك دەگرێتەوە بەرەو زاڵبوونى ئاڕاستەى ئەو ديپلۆماسيەتە بەسەر ناكۆكى و ململانێكان لە نێوان هاوپەيمانەكان.
ئەوەش واتاى ئەوە نييە ناكۆكى لە نێوان توركيا و هەندێك وڵات بوونی نييە، بەڵام توركيا كاردەكات بۆ كەمكردنەوەى ئەو ململانێيانە و خۆپاراستن لە فشارەكانى ئەمريكا، هەروەها ئەوەش ناگەينێت توركيا دەستبەردارى پەيوەندييەكانى بێت لەگەڵ چين و رووسيا، بەڵام كاردەكات بۆ كەمكردنەوەى ئاشكراى پەيوەندييەكانى، بۆ ئەوەى وا دەرنەكەوێت تەحەدداى رۆژئاوا دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment