بەرپرسێکی عێراقی پلانی عێراق بۆ وەبەرهێنانی گازی سروشتی ئاشکرا دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

حامد یونس وەکیل وەزیری نەوت و گاز، پلانی حکوومەتی عێراقی بۆ وەبەرهێنانی گازی سروشتی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند" پلانی عێراق وەبەرهێنانی گازی سروشتییە بە ڕێژەی ٪50، ئەمەیش لە رێگای دانووستان و کارکردن دەبێت لە گەڵ کۆمپانیاییە بیانییەکان وڕاکێشانی وەبەرهێنی جیهانییە".

 هەروەها وتیشی “زۆربەی ئەو پرۆژانەی وەبەرهێنان لە کێلگە نەوتیەکان دەکرێت، واتە هەر کاتێک ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبێتەوە، لەگەڵیدا ڕێژەی بەرهەمهێنانی گاز زیاتر دەکات”.

هاوکات بەگوێرەی قسەکانی حامد یونس بێت، بەشێکی تری پرۆژەکانی داهاتووی حکوومەتی عێراق، بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، ناسراو بە گازی ئازادە، کە لەژێر زەوییەوە بەرهەم دێت و زۆرترین ڕێژەی لە کێڵگەکانی عەکازی باشووری ئەنبار، مەنسوڕیە لە پارێزگای دیالە، سیبییە لە بەسڕەیە، هەروەها  ئەو گازەی بەرهەم دێت، هاوشانی نەوت بەرهەم دەهێنرێت.

لە بارەی پلانی داهاتووی عێراق بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی. حامد یونس وتی"پرۆژە وەبەرهێنانەکانی عێراق لە گازی سروشتیدا بەردەوامن و گەیشتوون بە 1.5 ملیار پێ سێجا لە رۆژێکدا، لە پلانمادایە پرۆژەی زیاتر بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاییە بیانییەکان لە کێلگەی گازی عەکاز ئەنجام بدەین، کە لە ئێستادا گەورەترین کێڵگەی گازی عێراقە و لە داهاتوودا بڕی 4 ملیۆن پێ سێجای تر لەو کێلگەیە زیاد دەکەین".

حامد یونس وتییشی" لەگەڵ کۆمپانیاییەکانی ئەمریکا لە کیڵگەکانی زیقارو کۆمپانیاییە چینییەکان لە پارێزگای میسان، لە ڕۆژێکدا بڕی 500 ملیۆن پێ سێجای گازی سروشتی دابین دەکەین، جگە لەوەی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی لە کێڵگەکانی ئەرتاوی بە دوو قۆناغ بڕی 300 ملیۆن پێ سێجای گاز بەرهەم دەهێنن و لە کێلگەکانی مەنسسوریە لە گەڵ وڵاتی چین ، بڕی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی زێدەتر دەکەین".

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین