توركیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاڵیبان ده‌كات تورکیە

نوچەنێت:

سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، "بۆ به‌ڕێوەبردنی فرۆكه‌خانه‌ی كابول، وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رنامه‌ی دایه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بكات".

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (19)ی ته‌مووزی (2021) ماڵپه‌ڕی رادیۆی (مۆنتیكارلۆ) بڵاویكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له‌ به‌رێكه‌وتنی بۆ قوبرسی باكوور به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، "وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رنامه‌ی دایه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بكات، بۆ رێگه‌دان به‌ به‌رێوەبردنی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان.

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "پێویسته‌ تاڵیبان كۆتایی به‌ داگیركاری خاكی براكانی بهێنێت و بۆ جیهانی ده‌ربخات، كه‌ ئاشتی باڵی به‌سه‌ر ئه‌فغانستان داكێشاوه".

له‌ كۆتایی قسه‌كانیشی جه‌ختسی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، "پێویسته‌ تاڵیبان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ بێت له‌گه‌ڵ مسوڵمانان".

له‌ دوای بڕیاری وه‌رگرتنی فرۆكه‌خانه‌ی توركیا له‌ لایه‌ن توركیا، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان چه‌ند جارێك هۆشدارییان داوه‌ته‌ توركیا، كه‌ پێویسته‌ هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ناتۆ و ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان بكشێنه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین