ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مریكى: داعش خه‌ون به‌ زیندووكردنه‌وه‌ى خه‌لافه‌ته‌كه‌ى ده‌بینى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌رپرسانى ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، وێراى چڕكردنه‌وه‌ى هێرشه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و هێزه‌ عێراقییه‌كان  بۆ سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش، ئه‌وا هێشتا تیرۆریستانى ئه‌م رێكخراوه‌ خه‌ون به‌ زیندووكردنه‌وه‌ى خه‌لافه‌ته‌كه‌یان ده‌بینن.

دواى راگه‌یاندنى كوشتنى دوو سه‌ركرده‌ى تیرۆریستى له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌، شه‌وى رابردوو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دووپاتى له‌سه‌ر كوشتنى ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌میان، ئه‌بوحه‌سه‌ن غریباوى به‌رپرسى داعشه‌ له‌ باشوورى عێراق و ئه‌ویتریشان غانم سه‌باحه‌ كه‌ به‌رپرس بووه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ى تیرۆریسته‌ خۆكوژه‌كه‌ بۆ عێراق.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌رپرسانى ئه‌مریكى رایانگه‌یاندووه‌، داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر عێراق و سووره‌ له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ى خه‌لافه‌ته‌كه‌ى له‌ عێراق كه‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو.

واین ماروتۆ گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ نامه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى گوتوویه‌تى، له‌ رووى هه‌رێمایه‌تییه‌وه‌ داعش رووخاوه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بێت هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و عێراق به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر گوشار خسته‌سه‌ر ئه‌م رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین