كۆبوونه‌وه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد کوردستانی

نوچه‌نێت

كۆبوونه‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى "هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى" و كه‌سوكارى شه‌هیدانى یه‌كێتى به‌ هوتافكێشان بۆ لایه‌نگریى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ستى پێكرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ى ته‌مووز كۆبوونه‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى و كه‌سوكارى شه‌هیدانى یه‌كێتى له‌ سلێمانى ده‌ستى پێكردووه‌، به‌ڵام دوور له‌ چاوى میدیاكانه‌وه‌ بووه‌ و له‌ چه‌ند خوله‌كێكى سه‌ره‌تایى نه‌بێت، دواتر میدیاكان خراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ هوتافكێشان بۆ لایه‌نگريى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ستى پێكرد و چه‌ند دایكێكى شه‌هید، داوایان له‌ لاهور شێخ جه‌نگى كرد یه‌كڕیزى یه‌كێتى بپارێزێت.

دواى ده‌ركه‌وتنى ململانێى نێوان لاهور شێخ جه‌نگى و بافڵ تاڵه‌بانى ئه‌مه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى ده‌بێت كه‌ لاهور ئه‌نجام بدات و تا ئێستا هیچ شتێك له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى قسه‌كانى لاهور بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین