ئەمریکا: ئامادەین گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران دەست پێ بکەینەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی تەمووزی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دویچە ولە" بڵاوی کردەوە، ند پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە خولی حەوتەمی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران دەست پێ بکاتەوە.
پرایس، لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، وێڕای جەختکردنەوە لەوەی کە ئەمریکا نایەوێت کاتێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیێنا دیاری بکات، گوتی، "تەنیا تاران دەتوانێت سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بڕیار بدات".
گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی کە ماوەی سێ مانگە و دوای دەسەڵاتگرتنی بایدن دەستیان پێکردووە، لە شەش خولی رابردوودا هەندێ پێشکەوتنیان هەبووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی.
محەمەد جەواد زەریف، لە دوایین راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی، دەربارەی گفتوگۆکانی ڤیێنا، بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بەوە داوە کە جەختکردنەوەی ئێران لەسەر زۆرترین دەستکەوت یەکێکە لە کێشەکانی بەردەم رێککەوتنی کۆتایی.
زەریف لەو راپۆرتەدا ئاماژەی کردووە: " مەیلی فراوانخوازی تەنیا گفتوگۆکان درێژ دەکاتەوە، بە بێ ئەوەی ئەنجامێکیان هەبێت".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە درێژەی قسەکانیدا بۆ رۆژنامەنووسان، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە دوای دیارکردنی رێکەوتێک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، ئەمریکا ئامادەیە خێرا شاندەکەی رەوانەی ڤیێنا بکات، گوتی: "ئیدارەی بایدن هێشتا لەو بڕوایەدایە دیپلۆماسی باشترین رێگای گەیشتن بە ئامانجەکانە".
هاوکات، میخائیل ئولیانۆف، نوێنەری رووسیا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیێنا، گوتوویەتی، خولی حەوتەمی گفتوگۆکانی ڤیێنا، لانیکەم تا ١٠ رۆژی تر دەست پێ ناکەنەوە.
ئولیانۆف، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، گوتی: "تا ئەمڕۆکە، هیچ لایەنێک، و لەوانە ئێران، وەڵامێکی بۆ ئەو پرسیارە نییە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment