خەونى رووسيا لە ليبيا هاتەدى
نوچەنێت:
محەمەد بويسيڕى چاودێرى سياسى، چەند جارێك چاوى بە سێرگى لاڤرۆڤى وەزيرى دەرەوەى رووسيا كەوتووە، كۆتاجار لە كۆتايى مانگى كانوونى يەكەمى (٢٠٢٠) بوو، لە يەكێك لە ديدارەكانى وەزيرى دەرەوەى رووسيا پێیگوتووە، "بوونمان لە باشوورى ليبيا خەونێك بوو".
بوونى رووسيا لە ناوچەى فەزانى (باشوورى رۆژئاوا) دەگەرێتەوە بۆ مانگى ئەيلولى (٢٠٢٠) لەرێگەى كۆمپانياى فاگنەرى ئەمنييە، كە چەكدارەكانى لە بنكەى بەراكى كەناراو، كە (٧٠٠ كيلۆمەتر لە باشوورى تەڕابلوس) دوورە، هەروەها بنكەى تەمنەنهەنت، كە (٧٥٠ كيلۆمەتر لە باشوورى تەڕابلوس) دوورە.
رووسيا تەنيا بە جێگيربوون لە بنكەى تەمەنهەنتى سەر بە پارێزگاى سەبها نەوەستا، دووبارە بنكەى بەڕاكى كەناراوى نۆژەنكردەوە، پێشتريش چووبووە دوو كێڵگەى گەورەى نەوتى لە فەزان.
لە (٢٥)ى مانگى حوزەيرانى (٢٠٢٠) دواى شكستى هێزەكانى حەفتەر لە باشوورى تەڕابلوس و ناوچەى رۆژئاوا، چەكدارانى فاگنەر بە هاوڕێيەتى چەكدارانى ئەفريقيا روويان كردە كێڵگەى شەڕاڕە، كە گەورەترين كێڵگەى نەوتى ئەو وڵاتەيە، لە بنكەى جفرەى ئاسمانى ناوەڕاست دەستى پێكرد، پاشان چووە كێڵەى فيلى نەوتى و شوێنى نيشتنەوەى ئاسمانى.
رووسيا بووە هێزى يەكەمى دەرەكى باڵادەست بەسەر ناوچەى باشوورى ليبيا، داگيركارى فەڕەنساى لە (١٩٤٣ ــ ١٩٥١) لە ناوچەى فەزان دوور خستەوە.
لەمانگى نيسانى (٢٠٢١) فڕۆكەى جەنگى چەكدارانى فاگنەر لە ئاسمانى تەمنهەنت و سرت وەك نمايشى سەربازى دەسووڕانەوە، كە هاوكات بوو لەگەڵ زيادبوونى ئاڵۆزييەكان لەگەڵ ناتۆ لە دەريايى رەش لە نزيك كەناراوەكانى نيمچە دوورگەى كريمى داگيركراوى ئۆكرانى.
هەرچەندە فشارەكانى رۆژئاوا و ئەمريكا لەسەر فاگنەر و سزاكانى خرايە سەريان بۆ دەرچوون لە ليبيا توند بوو، بە گوێرەى ئەو داواكارييانەى كۆنگرەى بەرلينى يەكەم و دووەم و بڕیارى راگرتنى جەنگ لە (٢٣)ى تشرينى يەكەمى (٢٠٢٠)ى ژنێف، بەڵام هيچ ئاماژەيەك نييە بۆ نزيكبوونەوەى دەرچوونى فاگنەر لە ليبيا.
بەپێچەوانەى ئەوە دەستكەوتەكانى لەو وڵاتە بەهێز دەكات، بە بەڵگەى ئەوەى خاليد مەشرى سەرۆكى ئەنجومەنى باڵاى راوێژكارى ليبيا لە(١٠)ى تەمووزى (٢٠٢١) ئاشكرايكرد، "لەوەتەى ئاگربەست واژۆكراوە، ژمارەى چەكدارانى فاگنەر زيادى كردووە".
لە مانگى حوزەيرانى (٢٠٢٠) سەركردايەتیى سەربازى ئەمريكا لە ئەفريقيا (ئەفريكۆم) ژمارەى چەكدارانى ڤاگنەرى بە دوو هەزار چەكدار مەزەندە كرد.
باشوورى ليبيا كليلى كەناراوەكانى ئەفريقيایە
ڤاگنەر تەنيا لە چەكدارانى رووسيا و ئەوروپاى رۆژهەڵات پێك نەهاتووە، بەڵكو چەكدارانى نزيك لە دەسەڵاتى بەشار ئەسەد و چاد و سوودانيشى تێدايە.
محەمەد مەهدى سەركردەى چەكدارانى چاد، كە لە مانگى رابردوو سەرۆكايەتى هێرشێكى لە باكوورى چاد كرد، كە دەكەوێتە باشوورى ليبيا، لە مانگى نيسانى رابردوو، لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى ميديا پارتى فەرەنسى ئاشكراى كرد، چەكدارەكانى لەلايەن چەكدارانى ڤاگنەر لە بنكەى براك و تەمنهەت و ناوچەكانى ترى ليبيا مەشقيان پێكراوە.
ئەو دانپێدانانە هاوتايە لەگەڵ تۆمەتەكانى ئەمريكا بۆ گروپى ڤاگنەر، كە پاڵپشتى هەڵگەڕاوەكانى چاد دەكات، كە لە قووڵايى ناوچەكانى نزيك نيجامياى پايتەخى چادن، كە هێرشيان كردە سەر ئيدريس ديبێى سەرۆكى چاد، ئەنجوومەنى سەربازى بە سەرۆكايەتى محەمەد ديبێى كوڕى ئيدريس ديبێ دەستيان بەسەر دەسەڵات داگرت.
هێرشى ئەو چەكدارانە بۆ سەر باكوورى چاد جيهانى بەئاگا هێناوە، كە بوونى چەكدارانى بيانى لە باشوورى ليبيا مەترسى بۆ سەر ئاسايش و سەقامگيرى وڵاتانى كەناراوەكان هەيە، كە لەوانەيە بيانخاتە جەنگێكى چارەنووسساز دژ بە گروپە تيرۆرستيەكان.
ستراتيژيەتى مۆسكۆ لە باشوورى ليبيا، تەنيا بۆ دوورخستنەوەى فەڕەنسا لە كەناراوەكانى ئەفريقيا نييە، فەزان خاڵى دەستپێكى رووسيايە بۆ بەدەستهێنانى ئەو ئامانجە.
گەيشتن بە چاد ئامانجى يەكەمى رووسيايە، لەپێناو يەكخستنى ناوچەى ليبيا و كۆمارى ئەفريقيا.
ئامانجى يەكەمى مۆسكۆ گەيشتنە بە چاد، بۆئەوەى چاد بخاتە ژێر چەپۆكى خۆى، بەتايبەت دواى ئەوەى دەسەڵاتى ديبێى كوڕ و باوك بووە هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندييەكانى رووسيا، چونكە بەلاى رووسياوە ئەوان پۆليسێكى فەڕەنسين لەو كەناراوانە.
مالى ئامانجێكى ئاسانە بۆ مۆسكۆ، كە عەقيد عاسيمى كوتياى كودەتاى كرد، ئەويش لەسەر رووسيا حيسابە، بەهۆى ئەوەى كەسێكى وەك باهـ نەداو لە مانگى ئايارى رابردو بەكاتى بووە سەرۆك.
لەخۆپيشاندانەكانى ماكۆى پايتەختى مالى ئاڵاى رووسيا بەرزكرايەوە، داواى دەرچوونى هێزەكانى فەڕەنساى دەكرد، كە ميراتگرى داگيركارى ئەو وڵاتەيە، بەرانبەر داواكردنى گەڕانەوەى رۆڵى يەكێتى سۆڤيەتى بۆ پاڵپشتى سەربەخۆييان، بە سەرۆكايەتى سەركردەى سۆشياليستى مۆديبۆ كيتا (١٩٦٠ ــ ١٩٦٨).
كوودەتاى كويتا، كۆتايى بە ئۆپراسيۆنى بەرخان لە كەناراوەكان هێنا، بوارى رەخساند بۆ هێزەكانى ئەفريكۆم سەركردايەتى ئەو ناوچەيە بكەن، بەڵام ئەمريكا لەسەردەمى باراك ئۆباما، بەلاى تاكتيكى (سەكردايەتییكردن بوو لە پشت پەردە) لە چوارچێوەى مەشقكردن بە سەربازانى ناوچەكە و پڕچەكردن و هاوكارى لۆجستى و لێدان لە رێگەى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان.
فەڕەنسا دۆناڵد ترامپى رازيكرد، كە لە كەناراوەكان نەكشێتەوە، تاوەکو ڕۆڵى لۆجستى ببێنێت، بۆ هاوكاريكردنى هێزەكانى برخان لە رووبەڕووبوونەوەى گروپە چەكدارەكان.
جێى دڵنيايى نييە، پاريس تواناى رازيكردنى ئەمريكاى هەبووبێت كە سەركردايەتى جەنگ دژى تيرۆر بكات لە كەناراوەكان، لەگەڵ كۆتايى هاتنى ئۆپراسيۆنى بەرخان و كشانەوەى ئەمريكا لە ئەفغانستان.
فەڕەنسا ئەمريكاى رازيكرد تا لە وڵاتانى كەناراوەكانى ئەفريقيا سەركردايەتى جەنگى دژ بە تيرۆر بكات
ئەمريكا (٢٠) ساڵ سەركردايەتیى جەنگى دژ بە تيرۆرى كرد، بەڵام فەرەنسا تواناى ئەوەى نەبوو بچێتە ژێر باڵى جەنگە درێژخايەنەکان، تواناى ئەو هەموو زيانە ماددى و مرۆييەى نەبوو، كە لەسەرووى توانا ئابوورييەكانى فەڕەنساوە بوو، بەهۆى پەتاى كۆڕۆناوە، ئەوەش دەرگاى لەبەردەم مۆسكۆ كردەوە بۆ بڵابوونەوەى زياترى لە كەناراوەكان.
يەكێك لە بەڵگەكانى ئەو بڵاوبوونەوەيە، لە(٢٣)ى مانگى حوزەيرانى رابردوو، رووسيا و مۆريتانيا لێكتێگەيشتنى سەربازييان واژۆكرد بۆ نەهێشتنى تيرۆر و مەشق و پزيشكى سەربازى.
جەزائير گروپە چەكدارەكان لەسەر سنوورەكانى رەت دەكاتەوە
جەزائير بەرانبەر بوونى چەكدارانى ڤاگنەر لە باشوورى ليبيا لەسنوورەكانى رۆژهەڵاتى زۆر هەستيارە، هەروەك فەزان دەروازەيەكە بۆ كەناراوەكانى ئەفريقيا، دەروازەيەكيشە بە ئاراستەى خاكى جەزائير.
هاوكارى ڤاگنەر بۆ حەفتەر، ئەوە وايكرد جەزائير هەڵوێستى توند وەربگرێت، پاڵ بە جەزائيرەوە بنێت، هەماهەنگى سياسەتەكانى مۆسكۆ بكات بۆ خۆپاراستن لە هەر ناكۆكيیەك، يا بەريكەوتنێكى بەرژەوەندييەكان لە باشوورى ليبيا.
سەردانى سەعيد شەنقەريحەى، سەرۆك ئەركانى سوپاى جەزائيرى بۆ مۆسكۆ لەو چوارچێوەيە بوو، كە لە (٢١ تا ٢٣)ى مانگى حوزەيرانى رابردوو لە مۆسكۆ بوو، بۆ باسكردن لە پەيوەندى نێوان جەزائير و رووسيا، ئەوەش بۆ بەهێزكردنى پەيوەندييەكان بوو لە رێگەى راوێژكردن و هەماهەنگى دوولايەنەى بەرهەمدار.
لە ميانەى ئاهەنگى نۆيەمى هێزە ئەمنييە نێودەوڵەتييەكانى مۆسكۆ شەنقەريحە جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، جەزائير رۆڵى سەرەكى نەك تەنيا لە دەرياى ناوەڕاست و باكوورى ئەفريقيا، بەڵكو هەموو كيشوەرى ئەفريقيا دەبینێ.
ئەوەش واتە ويستى جەزائيرە بۆ فراوانكردنى راوێژكارى لەگەڵ رووسيا، بۆ ئەوەى ناوچەى كەناراوەكان و كيشوەرى ئەفريقيا بە تەواوى بگرێتەوە، بەو پێيەى دووەم هێزى سەربازى ئەو كيشوەرەيە، چوارەم هێزى ئابوورييە، ئەوە جگە لە رۆڵى ديپلۆماسى لە چوارچێوەى يەكێتیى ئەفريقيا، بەتايبەت ئەنجوومەنى ئاشتى و ئاسايشى سەر بەو يەكێتييە، كە جەزائير لەو پێنج دەوڵەتە گەورەيە بوودجەى ئەو رێكخراوە ئەفريقيە دابین دەكات.
بۆشاییەکانى فەڕەنسا لەو كەناراوانە، وا دەکات رووسيا بە هەماهەنگى لەگەڵ جەزائير پڕى بكاتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆى كەمكردنەوەى رۆڵى میليشياكانى حەفتەر بەتايبەت لە ناوچەى گاتى لەگەڵ جەزائير، كە لەبن دەستى هێزێكە لە تواريق بەسەركردايەتى ليوا عەلى كنە، كە نزيكە لە حكومەتى يەكێتى نیشتيمانى.
بەپێچەوانەى راگەياندنى حەفتەر، كە دەستى بەسەر رێڕەوى سنوورى ئيسين ــ تين كۆم دارگتووە، سوپاى جەزائيرى رايگەياند هيچ ميليشيايەك لە سنوورەكانى ئەو ناوچەيە نييە.
ئەوەش ئەوە دەگەينێت ئەو قسانەى حەفتەر تەنيا بۆ راگەياندن بوو، لە پێناو زانينى هەڵوێستى سوپاى جەزائير، كە باشوورى ليبيا ناوچەيەكى هەستيارە بۆ ئاسايشى نەتەوەيى جەزائير.
بەگوێرەى بۆچوونى چاودێرە سياسييە فەڕەنسيەكان جەزائير پێشتر دەستوەردانى سەربازى فەڕەنساى بە ئاشكرا لەباشوورى ليبيا رەتكردەوە بۆ ئەوەى لەوێوە بچنە چاد، ئەوەش پاريسى ناچاركرد بەشێوەيەكى سنووردار و نهێنى لە نێوان (٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٠) چالاكى لەو ناوچەي هەبێت.
چەند چەكدارێكى بەڕگەز جەزائيرى بنكەيەكيان لە باشوورى ليبيا دروستكردبوو، بۆئەوەى هێرش بكەنە سەر وڵاتەكەيان هاوشێوەى عەبدوسەلام تەڕموون سەرۆكى (بزووتنەوەى رۆڵەكانى بيابان لەپێناو دادگەرى) كە لە باردۆخێكى تەمومژاوى لە شارى سەبها لە ناوچەى فەزان كوژرا.
تەنيا رووسيا و فەڕەنسا و جەزائير گرنگى بە باشوورى ليبيا نادەن، بەڵكو ئەمريكا لايەنێكى ترە ئەگەر لە فەزانيش دوور بێت رۆڵى خۆى تێدا هەيە، فرۆكە بێفڕۆكەوانەكانى ئەمريكا چەند هێرشێكيان كردوە بۆ سەر ئەو ناوچانە، بە ئامانجى لێدان لە رێكخراوە تيرۆرستييەكان، بەتايبەتيش لە دەوروبەرى شارى مەرزق و ئۆبارى.
باشوورى ليبيا دەوڵەمەندە بە نەوت و گاز و زێڕ و يۆرانيۆم و ئاوى ژێر زەوى، كە خەريكە بگۆڕێت بۆ ناوچەيەكى تايبەت بەڕووسيا، هەر ئەوەش دەركردنى ڤاگنەرى كردۆتە پرسێكى زۆر ئاڵۆز.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment