قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەک لە لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبونەوەى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لیژینەى باڵاى کۆرۆنا کۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پێشنیارانەى خراونەتەڕوو لەبارەى وادەى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکانى هەرێمى کوردستان.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى ڕاگەیاندووە: لیژنه‌ی باڵاى کۆرۆنا، ئه‌مڕۆ بڕیار ده‌دات لە هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌وامی قوتابخانه‌كان دەستپێبکاتەوە.

د. ئاسۆ حەوێز، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیش دەڵێت، "دەستپێکردنەوەی خوێندن، بە رێکاری تەندروستی تایبەت دەبێت، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی مامۆستا و قوتابیان".

پێشووتریش  ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە لێدوانێکدا باسى لەوە کردبوو، ئەگەر ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسى كۆرۆنا وەك ئێستا بێت، وادەی كردنەوەی قوتابخانەكان پێشبخرێت، لە کۆبوونەوەى داهاتووى لێژنەى باڵاى رووبەڕووبونەوەى کۆرۆنا، بڕیار لەسەر كاتی دەستپێكردنەوەی خوێندن لەناو پۆلەكان دەدەین.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین