قەتەڕ و کۆریای باشوور ڕێککەوتنێکی 20 ساڵەیان واژووکرد
نوچەنێت
کۆمپانیای گازی کۆریای باشوور و کۆمپانیای گازی قەتەری بۆ کڕینی دوو ملیۆن تۆنی گازی سروشتی قەتەری لە 20 ساڵی داهاتوودا ڕێککەوتن و لە 2025ـــدا ڕێککەوتنەکە دەکەویتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە بارەی ڕێککەوتنی دوو لایەنە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی کۆریای باشوور رایگەیاند" کۆمپانیای گازی نیشتمانی کۆریای باشوور کە لەلایان دەوڵەتەوە ئیدارە دەدرێت، لە ئێستادا بڕی 9 ملیۆن تۆن گازی قەتەری لە ساڵێکدا هاوردە دەکات، بەڵام ئەو رێژەیە بۆ 4.1 ملیۆن تۆن نزم دەبێتەوە تا ساڵی 2025".
هەروەها بە گوێرەی ڕێککەوتنی نوێی کۆریای باشوور و قەتەر، لە دوای ساڵی 2025ــەوە، قەتەر ساڵانە 2 ملیۆن تۆن گازی وڵاتەکەی هەناردەکی کۆریای باشوور دەکات، بەمەیش کۆریای باشوور ساڵانە بڕی 6.1 ملیۆن تۆن گازی قەتەڕی هاوردە دەکات.
سعد بن شريدة الكعبي وەزیری وزەی قەتەر لە بارەی رێککەوتنەکە بە میدیاییەکانی رایگەیاند" شانازی بەو رێککەوتنە هاوبەشەی کۆمپانیای گازی قەتەڕی وکۆمپانیای کۆگازی کۆری دەکەین، هیوا خوازین بتوانین گرنگی بە پەیوەندییە مێژوویەکانی نێوان کۆریا و قەتەر بدەین، بۆ ئەوەی ئاستی ڕێککەوتنەکان فراونتر ببن".
ئەم ڕێککەوتنەی نیوان قەتەڕ و کۆریای باشوور لە کاتێکداتە، ئاستی هەاردەکردنی گازی قەتەری بۆ بازارەکانی کۆریایی باشوور، ٪20ـــی کۆی گازی هەناردەکراوی گازی قەتەرە بۆ بازارەکانی جیهان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment