ئێران عێراق تینوو ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌هۆى گرتنه‌وه‌ى ئاوه‌وه‌ عێراق ناڕه‌زایى له‌ به‌رانبه‌ر ئێران ده‌رده‌بڕێت و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ نێوده‌وڵه‌تیكردنى كێشه‌كه‌ى ده‌كات، ماڵپه‌ڕێكى عه‌ره‌بیش ده‌ڵێ، "تواناى عێراق له‌به‌رانبه‌ر ئێران سنوورداره‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى ته‌مووز ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز راپۆرتێكى له‌سه‌ر كێشه‌ى ئاو له‌نێوان عێراق و ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ عێراق ده‌سه‌ڵاتى له‌به‌رانبه‌ر ئێران زۆر سنوورداره‌، چونكه‌ تواناى سه‌ربازى و سیاسییه‌كه‌ى له‌به‌رژوه‌ندى ئێراندایه‌.

دوێنێ حكومه‌تى عێراق به‌ فه‌رمى راگه‌یاند، ئێران به‌ ته‌واوى ئاوى گرتووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و ئاوه‌ى له‌ ئێرانه‌وه‌ دێت بڕه‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته‌ "سفر".

مه‌هدى ره‌شید حه‌مدانى وه‌زیرى ده‌رامه‌ته‌كانى ئاو له‌ عێراق، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتى، "ئه‌وه‌ى ئێران ده‌یكات پێشێلكارییه‌كى روونه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ى كه‌ مافى ده‌وڵه‌تان له‌ رووباره‌ سنووربه‌زێنه‌كان رێكده‌خه‌ن".

حكومه‌تى عێراق له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ ناڕه‌زایى به‌ ئێران داوه‌، به‌ڵام ئێران تا ئێستا وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه‌، جگه‌له‌وه‌یش عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كات كێشه‌كه‌ بۆ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بات، كه‌چى سكاى نیوز ئه‌و هه‌وڵانه‌ى عێراق به‌ سنووردار ده‌زانێ.

ساڵانه‌ له‌ وه‌رزى هاوین توركیا و ئێران پێشێلكاریى به‌رانبه‌ر مافه‌كانى عێراق له‌ ئاو ده‌كه‌ن و ئاوى رووباره‌كان ده‌گرنه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین