ئەمریکا: داعش پلانی هەبووە لە رووسیاوە ماددەی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

کۆمپانیای (رووس ئەتۆم)ی رووسی دەڵێت باڵیۆزخانه‌ى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاگاداریی داوەتە مۆسکۆ کە چەکدارانی داعش ساڵی رابردوو پلانیان داناوە بۆ ئەوەی ماددەی ئەتۆمی لە رووسیاوە بەدەستبهێنن.

لە راپۆرتی ساڵانەی (رووس ئەتۆم) دا هاتووە کە "ساڵی رابردوو چەکدارانی داعش پلانیان داناوە له‌ رووسیاوه‌ دەستیان بە ماددە تیشکدەرەکان بگات" و ئاماژەی بەوە کردووە کە "ئەو زانیارییانە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دراونەتە رووسیا".

ئاماژەی بەوەش کردووە "دامەزراوەی وزەی ئەتۆمیی حكومه‌تى رووسیا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا جەختی کردووەتەوە لەوەی دەستکراوە بە رێوشوێنی کتوپڕی بەسەرکردنەوەی سەرجەم بنكه‌ ئەتۆمی و تیشکدەرەکان لە رووسیا لە مانگی ئەیلوولی رابردوو بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە کارایی سیستمە ئەمنییەکانی ئەو پێگانە".

ئەوەش هاتووە کە "پرۆسەکانی بەسەرکردنەوەی پێگە ئەتۆمییەکان دوای ئەوە دەستیان پێکردووە کە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بەڵگەنامەیەکی نافەرمیی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە پێگەیشتووە کە هۆشداریی داوە لە هەوڵی ئەندامانی داعش بۆ گەیشتن بە سەرچاوەی ماددە ئەتۆمی و تیشکدەرەکان لە رووسیا".

هه‌فته‌ى رابردوو ده‌زگاى ئاسایشى فیدڕاڵى رووسیا، له‌ راگه‌یێندراوێكى فه‌رمى ئاشكراى كرد، كه‌ زنجیره‌یه‌ك هه‌وڵى كرده‌ى تیرۆریستى پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش ویستوویه‌تى له‌ چه‌ند شارێكى رووسیا  ئه‌نجامیان بدات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین