سه‌رۆكى هايتى كوژرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حكومه‌تى هایتى رایگه‌یاند جوڤینێڵ مۆئیز سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته‌ شه‌وى رابردوو له‌ شوێنى نیشته‌جێبوونى كوژراوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌وتى ته‌مووز حكومه‌تى هایتى له‌ راگه‌یێندراوێكى فه‌رمى ئاشكراى كرد جوڤینێڵ مۆئیز سه‌رۆك كۆمارى وڵات كوژراوه‌.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راگه‌یێندراوه‌كه‌ كردووه‌، كه‌ گوتوویه‌تى شه‌وى رابردوو له‌ شوێنى نیشته‌جێبوونى چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌رۆك كۆمار و له‌ ئه‌نجامى سه‌ختى برینه‌كانى گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

مۆئیس له‌دایكبووى 1968 و 42 مین سه‌رۆكى هایتییه‌، ئه‌مه‌ دووه‌م سه‌رۆك ده‌بێت كه‌ ئه‌مساڵ 2021 تیرۆر بكرێت. پێشتر له‌ 20ى نیسانى رابردوو ئیدریس دێبى سه‌رۆكى چاد تیرۆر كرا.

هایتى یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ هه‌ژاره‌كانى ده‌ریاى كاریبى پێشتر به‌ كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌ تێپه‌ڕیوه‌ و وڵاتانیش زۆرجار خۆیان له‌ هاوكاریكردنى به‌دوور گرتووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین