توركیا بە فیشەك ئورده‌ن ئاشت دەكاتەوە هەواڵ

نوچه‌نێت

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر ئورده‌ن له‌ توركیا نیگه‌ران ببوو، رێككه‌وتنى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندبووه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ توركیا رێككه‌وتنێكى نوێ له‌گه‌ڵ ئورده‌ن واژۆ ده‌كات و به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ساڵانه‌ به‌ ملیۆنان فیشه‌كى پێ ده‌دات.

ئەمڕۆ سێشەممە پێنجى تەمووزى (٢٠٢١) مالپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، دوێنێ كۆمپانیاى پیشەسازى كەلوپەلى سەبازى و كیمیاوى توركى و ناوەندى ئوردەنى بۆ دیزاین و گەشەپێدان، رێككەوتنێكى هاوبەشیان لەبوارى پیشەسازى بەرگرى واژۆكردووه‌، بە ئامانجى دابینكردنى فیشەك و پێداویستییەكانى تر بۆ هێزەكانى ئورده‌ن.

بەگوێرەى ئەو رێككەوتنە توركیا هەموو پێداویستیە لۆجستییەكانى، وەك پێداویستى بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕى تەكنەلۆژیا و هاوكارى تەكنیكى و مەشقپێكردنى كارمەندانى بوارى به‌رهه‌مهێنانى فیشه‌ك بۆ ئوردەن دابین دەكات.

ماڵپه‌ڕى ئارتى باسى له‌وه‌ كردووه‌، به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئورده‌ن تواناى ئه‌وه‌ى ده‌بێت ساڵانه‌ 30 ملیۆن فیشه‌ك به‌رهه‌مبهێنێ.

ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوان توركیا و شانشینى ئوردن دواى چه‌ندان ساڵ له‌ تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان دێت. چونكه‌ توركیا له‌ ساڵى 2008 رێككه‌وتنى بازرگانى ئازادى له‌گه‌ڵ ئورده‌ن واژۆ كردبوو، بۆئه‌وه‌ى له‌باجى گومركى یه‌كتر خۆش بن. به‌رپرسانى ئوردن دركیان به‌وه‌ كرد، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌به‌رژوه‌ندییان نییه‌، بۆیه‌ له‌ ساڵى 2018 رێككه‌وتنه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ .

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین