ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دانپێدانانى تیرۆریستێكى داعش بڵاوده‌كاته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان دانپێدانانى تیرۆریستێكى داعش بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ پیلانیان هه‌بووه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر دژه‌ تیرۆرى كوردستان له‌ناو شارى هه‌ولێر، به‌ڵام پیلانه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دژه‌ تیرۆره‌وه‌ پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پێنجى ته‌مووز ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان دانپێدانانى تیرۆریستێكى داعشى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پیلانی هه‌بووه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دژه‌ تیرۆری كوردستان.

تیرۆریسته‌كه‌ ناوى سه‌بهان عه‌بدولسه‌لامه‌ و له‌دایكبووى 1970ى شارى مووسڵه‌ و له‌ ساڵى 2014 په‌یوه‌ندى به‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ كردووه‌، پیلانى ئه‌وه‌ى هه‌بووه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر دژه‌ تیرۆرى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن،به‌ڵام له‌لایه‌ن دژه‌ تیرۆره‌وه‌ هه‌وڵه‌كه‌ى پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌.

ڤیدیۆى دانپێدانانه‌كه‌:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین