په‌رله‌مانتارێكى عێراق: دانانى بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا له‌ سنوورى عێراق داگیركارییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌نسور بعێجى په‌رله‌مانتارى عێراق دانانى بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا له‌ سنوورى دهۆك به‌ داگیركاریى ده‌زانێت و داوا ده‌كات هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق هه‌ڵوێستیان له‌دژى ئه‌و كاره‌ى توركیا هه‌بێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دووى ئایار، ماڵپه‌ڕی به‌غداد توده‌ى عێراق لێدوانى مه‌نسور بعێجى په‌رله‌مانتارى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ توندى دانانى بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا له‌ عێراق ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

رۆژى هه‌ینى رابردوو سلێمان سۆیلۆ وه‌زیرى ناوخۆى توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى به‌ نیازه‌ له‌ ناوچه‌ى مه‌تین له‌ناو سنوورى هه‌رێمى كوردستان بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى هاوشێوه‌ى ئه‌و بنكانه‌ى كه‌ له‌ سنوورى سووریا هه‌ن، دابمه‌زرێنێ.

له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ په‌رله‌مانتاره‌ عێراقییه‌كه‌ داوا له‌ په‌رله‌مانى عێراق و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات، به‌په‌له‌ هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌بێت و ره‌تى بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ وه‌ك دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ داگیركارییه‌ و ناوچه‌كه‌ له‌ سنوورى توركیا نییه‌ تا ئه‌م وڵاته‌ به‌ خواستى خۆى بنكه‌ى سه‌ربازى تێدا بێ.

مه‌نسور بعێجى ده‌شڵێ، پاساوى توركیا هه‌رچییه‌ك بێت نابێ رێگه‌ى پێ بدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت كار بكرێت بۆئه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌كانى توركیا له‌سه‌ر خاكى عێراق ده‌ربكرێن.
 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین