ئەردۆغان وەزیرى ناوخۆى وڵاتەكەى پشتگوێ دەخات
نوچهنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە چوارى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوی كردەوە، سلێمان سۆیلۆ پێشتر بەشداربوویهكى بەردەوامى چالاكییەكانى كۆشكى سەرۆكایەتى كۆمارى توركیا بوو، كهچى ئێستا لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركیا بانگهێشتى چالاكییەكانى كۆشك ناكرێت.
لە دوایین چالاكى بۆ كاركردن لەسەر نەهێشتنى تووندوتیژى دژ بە ئافرەتان، سۆیلۆ بانگهێشتى ئەو چالاكییە نەكرابوو. هەریەك دێریا یانیك وەزیرى خێزان و خزمەتى كۆمەڵایەتى توركیا و عەبدولحەمید گولى وەزیرى داد بانگهێشت كرابوون، بەڵام وەزارەتى ناوخۆى بانگهێشتى ئەو چالاكییە نەكردبوو، كە گرنگترین دەزگایە بۆ نەهێشتنى تووندوتیژى دژ بە ئافرەتان.
زانیارییە دزەپێكراوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەردۆغان بۆ ئاگاداربوون لە ئاسایشى وڵات زانیارى لەلایەن بەرپرسانى ترى ئەمنیەوە پێدەگات، نەك لەلایەن وەزیرى ناوخۆوە.
وا چاوەڕواندەكرێت لە رێوڕەسمى پۆلیس و پارێزگارەكان، كە لەو هاوینە بهرێوهدهچێت، چەند كەسێك لە نزیكەكانى سلێمان سۆیلۆ لە كارەكانیان دوور بخرێنەوە.
لە ماوەى ڕابردوو سلێمان سۆیلۆ لەلایەن سیدات پەكەرى سەرۆكى مافیاى توركى بەكارى نایاسایى و رێگەدان بە هەڵاتنى ئەوكەسانەى لە تاوانى گەورە گلاون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ نەكراوە، تۆمەتبار كرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment