بۆچى لە عەممان بە پرۆتۆکۆلى شاهانە پێشوازى لە نێچیرڤان بارزانى کرا؟! میدیا

نوچەنێت:

لە فڕۆکەخانەى شاژن عالیە لە عەممانى پایتەختى ئوردن، شاژادە بن حسێن براى شا عەبدوڵڵاى دووەم، لە (26)ى حوزەیرانى (2021) پێشوازی لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد و لەسەردانە یەک ڕۆژییەکەیدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان دوو بە دوو لەگەڵ شا عەبدوڵڵاى دووەمى پاشاى ئوردن، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن و دوایین پەرەسەندنەکانى ناوچەکە تاوتوێ کرد.

فەلاح مستەفا، ڕاێژکارى باڵاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڵێت، پەیوەندیى هەرێمى کوردستان لەگەڵ شانیشینى ئوردنى هاشمى، پەیوەندییەکى لەمێژینەیە، وە بنەمایەکى پتەوى هەیە، بەڵام بۆ بەرەوپێشبردنى زیاترى ئەو پەیوەندییانە و بوونى تێگەیشتنى هاوبەش و ئالۆگۆڕى بیروڕا لەسەر ئەو پرسانەى جێگەى بایەخى هەردوولایە، بۆ نموونە پرسە سیاسییەکان، پرسەکانى پەیوەندار بە ئاسایش و پەرەسەندنەکانى ناوچەکە، ئەو گۆڕانانەى کەوا هاتوونەتە کایەوە، گرنگە بۆ ئەوەى باس بکرێ.

جگە لە خاڵى هاوبەش لە نێوان ئوردن و هەرێمى کوردستان، هەندێک نیگەرانى هاوبەشیش لە نێوان هەردوولادا هەیە.

پەیوەست بە سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ئوردن، نیاز بارزانى، بەرپرسى دەرەوە و دیپلۆماسى لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، نیگەرانییەکان هاوبەش وجددین، بێگومان نیگەرانییەکان خراپبوونى دۆخى ئەمنى و هاتنەکایەى ناسەقامگیرى لەبەرژەوەندى هیچ وڵاتێکدا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕستدا نییە، بە هەمان شێوەیە لە بەرژەوەندى ئوردن و هەرێمى کوردستان و عێراقیش نییە، بۆیە هەردوولا زۆر لەسەر ئەوە هەماهەنگ و هاوکارن کە دڵنیابن ڕێ لە بەرزبوونەوەى توندوتیژى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەتایبەتى لەو ناوچەیەى خۆمان بگرین.

پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و ئوردن تەوەرەێکى دیکەى گفتوگۆکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و شا عەبدوڵڵاى دووەم بوو. حەیدەر عەرارى، باڵیۆزى عێراق لە ئوردن دەڵێت، سەردانەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پەیوەندییەکانى نێوان ئوردن و عێراقیش بەهێز دەکات و دەشڵێت، سەردانى فەخامەتى بەڕێز نێچیرڤان بارزانى بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کورستان بۆ عەممان سەردانێکى گرنگە، پێموایە ڕەنگدانەوەى لە سەر پەیوەندییەکانى عێراق و ئوردن دەبێت لەسەر هەموو ئاستەکانى، ئەمەش سەردانێکى گرنگە و ڕەنگدانەوەى خواستى شکۆدارى شاى عەبدوڵڵاى دووەمە لە تۆکمەکردن و بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکانى عێراقى – ئوردنى، کە ئێمە بەردەوام هەوڵ بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکانمان دەدەین، بۆ گەیاندنیان بە ئاستێکى بەرزتر، پێمانوایە ئەمە سەردانێکى گرنگە و پشت بە خوا هەوڵدەدەین بۆ ئەوەى زیارت پەرەى پێبدرێت.

دوا بە دواى کۆبوونەوەى دوو بە دووى سەرۆکى هەرێم و شاندى یاوەرى لەگەڵ شا عەبدوڵڵا و چەند وەزیرێکى ئوردن تاوتوێ ورترى پرسەکانى نێوانیان کرد.

هەرێمى کوردستان و شانیشینى ئوردنى پەیوەندیى مێژووى و تێڕوانینى هاوبەشیان لەسەر پرس و ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەیە، لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ناوچەکەدا پێشهاتى نوێ دێنەئاراوە، بە ڕێگەى سەردانى لەم شێوەیەوە هەردوولا خوازریان بۆچوون و تێڕوانین و شرۆڤەى یەکدى لەسەر پرسە ئاڵۆزەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بزانن.

س: رووداو

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە