ئۆگینیۆ گرۆسۆ: کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ئیتاڵیا دەرخەرى هەبوونى پەیوەندییەکى بەهێزە میدیا

ئۆگینیۆ گرۆسۆ لێکۆڵەر و ڕۆژنامەوان لە ڕۆماى پایتەختى ئیتالیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رووداو لە (13-4-2023) لە بارەى کۆبوونەوەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى ئیتالیا و بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە دەڵێت، هەرێمى کوردستان گرنگیی زۆرى هەیە بۆ ئیتالیا لەبەر چەند هۆکارێک. یەکەمیان، ئیتالیا لە شەڕى دژى داعش لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەڵەتى لە ساڵى (2014)ـەوە بەشدارە لەو شەڕە.

هەروەها ئۆگینیۆ گرۆس ڕاشیگەیاند، ئیتالیا وەکو نێوەندگیر لە سیاسیەتى دەرەوەى دا کارى کردووە و ڕۆڵى بینیوە، بۆیە ئیتالیا دەتوانێت نێوەگیریى لە نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق دا بکات.

 

دەقى دیمانەکەى ئۆگینیۆ گرۆسۆ لێکۆڵەر و ڕۆژنامەوانى ئیتالى:

ــ ئیتالیا چۆن دەڕوانێتە پێگەى هەرێمى کوردستان و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى؟

ئۆگینیۆ گرۆسۆ: دڵخۆشم کە باس لە سەردانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکەم بۆ ئیتالیا، من پێموایە کە پەیوەندییەکى بەهێز لە نێوان ئیتالیا و هەرێمى کوردستاندا هەیە، شتێکى دیکە لە بارەى ئەم پەیوەندییە بەهێزە، سەردانەکەى سەرۆک وەزیرانى ئێمەیە جۆرجیا میلۆنى بۆ هەرێمى کوردستان، کە سەردانێکى زۆر گرنگ بوو، ئێستاش هەردوو سەرۆک لە رۆما کۆبوونەتەوە.

ــ هەرێمى کوردستان بۆ ئیتالیا لە چ ڕووێکەوە بۆ ئیتالیا گرنگە؟

ئۆگینیۆ گرۆسۆ: پێموایە هەرێمى کوردستان گرنگیی زۆرى هەیە بۆ ئیتالیا لەبەر چەند هۆکارێک. یەکەمیان، ئیتالیا لە شەڕى دژى داعش لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەڵەتى لە ساڵى (2014)ـەوە بەشدارە لەو شەڕە، هەروەها لەو کاتەوە هەرێمى کوردستان و ئیتالیا لە ئاستى سەربازییدا پەیوەندییان هەبووە، لە هەمان کاتدا لەو کاتەوەى هەناردەکردنى نەوتى ڕووسیا وەستاوە، هەرێمى کوردستان بووە دابینکارى سەرەکى ئێمە، هەروەها پەیوەندیی ئابووریى و سەربازیی ئێمە بەهێزتر بووە.

ــ دواى ئەم سەردانەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ئیتالیا، گرنگترین ئەو رەهەندانەى کە هەردوولا دەتوانن کارى لەسەر بکەن کامەنن؟

ئۆگینیۆ گرۆسۆ: من پێموایە خاڵە هاوبەش و ئەجینداکانمان بریتییە لە پرسى ئاسایش، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سوپاى ئیتالیا کە سێیەم هێزى خستەگەڕ، هەروەها لە بارەى مەشقپێ:درنى یەکەکانى پێشمەرگەوە دەستبەکاربوون، پێموایە کارى هەر لە پێشینەى ئێمە دەبێت، هەروەها لە عێراق بازرگانى نەوتیش یەکێکى دیکە دەبێت لە پرسەکان. 

ــ ئیتالیا پێگە و کاریگەریی گەورەى هەیە لەسەر ئاستى جیهان و بەتایبەت یەکێتیى ئەوروپا، ئیتالیا دەتوانێت بۆ هەرێمى کوردستان و خەڵکەکەى بکەن لەسەر ئاستى جیهان و ئەوروپادا، چونکە وەک دەزانن دۆخى هەرێمى کوردستان دۆخێکى تایبەتە لەڕووى سیاسى، ئابووریی و ئەمنىییەوە؟

ئۆگینیۆ گرۆسۆ: ئەم پرسیارێکى زۆر سەرنج ڕاکێشە، پێموایە ئیتالیا لەگەڵ گەلى کورددا، هەر چەندە وەک گەلى ئەڵمانیا هاوڕێ نین، بەڵام ئێمە پەیوەندییەکى باشمان لەگەڵ گەلى کورد هەیە، ئیتالیاش پەیوەندیی لەگەڵ گەلى کورد باشە، بۆیە ئێمە هیواى ئەوە دەخوازین پەیوەندییەکان هەر بەمشێوەیە بێت. 

ــ ئیتالیا تا چەند دەتوانێت ڕۆڵ ببینیت لە ئاساییکردنەوە و چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا؟

ئۆگینیۆ گرۆسۆ: لەڕووێکەوە ئیتالیا وەکو نێوەندگیر لە سیاسیەتى دەرەوەى دا کارى کردووە، ڕۆڵى بینیوە، پێموایە لێرەشدا هەمان ڕۆڵ دەبینێت، بۆیە لەم پرسەشدا پێموایە کە ئیتالیا دەتوانێت نێوەگیرى بکات لە نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق دا، ئەوەش چەند بژاردەیەکى باش دەبێت بۆ عێراق. 

س: رووداو

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە