ئازاد حەمەئەمین: سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى کاریگەرى باشى لەسەر دۆخى دارایى ئەوشارە دەبێت
نوچەنێت:
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، کۆبوونەوەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لە سلێمانى، بە هەنگاوێکى و گەورەى ناو دەبات و دەڵێت، جگە لە لایەنە سیاسییەکان، هاووڵاتییان بە سەردانێکى بەرز نرخاندیان، لەبەر ئەوەى یەکێک لە هەنگاوە هەرە گرنگەکان و یەکێک لەوانەى کە خەڵک زۆر بە گرنگییەوە تێیدەڕوانن، کە بەستەڵەکى پەیوەندی نێوان یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان، تەنانەت لایەنەکانى ترى هەرێمى کوردستانیش شکا، کە بەلاچوونى ئەو بەستەڵەکە، ئەمەیش وا دەکات چەند خولێکى ترى گفتوگۆ و کۆبوونەوە لە نێوان یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان دەست پێبکات.
ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رووداو لە (22-6-2022) باسى لەوەدەکات، ئەم دەستپێشخەرییەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و کۆبوونەوەى لەگەڵ لایەنەکان، جگە لەوەى کاریگەرى ئیجابى دروست دەکات لەسەر بارودۆخى سیاسى ناوخۆ، لەڕووێکى ترەوە، کاریگەرى باشى لەسەر بارودۆخى دارایى و بژێوى خەڵکى سلێمانى دەبێت، چونکە لە دوولاوە زۆر گرنگە، لایەنێکیان چارەسەرى کێشەى مووچە دەبێت، وەک دەزان لە سلێمانى و هەڵەبجە و راپەڕین لەدواى مانگى (12)وە، بەتایبەتى مانگى یەک و دوو و سێ، مووچە وەک پێویستە لە کاتى خۆیدا دابەش نەدەکرا، ئاستەنگى گەورە بۆ مووچەخۆران و خانەنشینان دروست ببوو، ئەم ئاستەنگ دروست بوونە و دواکەوتنى مووچەى مووچەخۆران و خانەنیشنان کاریگەریى گەورەى هەبوو لەسەر جووڵەى بازاڕ.
دەقى دیمانەکەى ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى:
ــ ئەمڕۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە سلێمانییە، ئەم سەردانە بە تایبەت بۆ سلێمانى چۆن دەبینى؟
ئازاد حەمە ئەمین: بە دڵنیاییەوە هەموو هەرێمى کوردستان و دنیاى دەرەوەش دەزانن، ماوەیەکى زۆرە ئاڵۆزى و گرژییەکى زۆر لە نێوان لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان هەیە، وە ڕەنگە دەرکەوتى ئاڵۆزى و چەقبەستوویەکە لە نێوان یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان بوو بێت، وە هەروەها لەڕووى ئیدارى و حکومڕانییشەوە کۆمەڵێک ئاستەنگ و گرفت دروست ببوو، وە ئەم ئاستەنگ و گرفتانە بەشێکى پەیوەندى هەبوو بە گرفتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى عێراق هەبووە، وە دەتوانین بڵێین پەیوەندیى بە گرفتى نێوان یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستانیشەوە هەبووە.هەموو ئەوانە کاریگەرى خراپى هەبوو لەسەر کۆى دەستکەوتەکانى هەرێمى کوردستان، چى ئەوانەى لە هەرێمى کوردستان بەدەستهاتووە، چ ئەوانەى ماوە بە دەست بێت.
بەڵێ بە دڵنیاییەوە سەردانەکەى ئەمڕۆى بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان یۆ سلێمانى، سەردانێکى گرنگ بوو، وە پێمانوایە هەموو لایەنەکان و هاووڵاتییان بە سەردانێکى بەرز نرخاندیان، لەبەر ئەوەى یەکێک لە هەنگاوە هەرە گرنگەکان و یەکێک لەوانەى کە خەڵک زۆر بە گرنگییەوە تێیدەڕوانن، کە بەستەڵەکى پەیوەندی نێوان یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان، تەنانەت لایەنەکانى ترى هەرێمى کوردستانیش شکا، کە بەلاچوونى ئەو بەستەڵەکە، پێدەچێت چەند خولێکى ترى ڕاوێژ و گفتوگۆ و کۆبوونەوە لە نێوان یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان دەست پێبکات، ئەمانە خۆى لە خۆیدا گرنگی دەبێت بۆ جارێکى تر بۆ ڕێکخستنەوەى کاروبارى هەم کارگێڕى هەم دارایى و هونەر و یاسایی لە هەرێمى کوردستان بەگشتى، وە جارێکى تر ڕێککەوتنێکى نوێ لە نێوان هەردوولا دروست بێت، چ لەڕووى سیاسییەوە چ لەڕووى ئیدارییەوە، بۆ ئەوەى هەموو ئەو گلەیى و گازندانەى کە هاووڵاتییان هەیانە، وە چى ئەوەى کە لە رابردوودا قسەوقسەلۆکێکى زۆر هەبوو، وە هەروەها ئێمەش قسەمان زۆر هەبوو لەسەر شێوازى حکومڕانى و دابەشکردنى بودجە و پڕۆژەکان، هەموو ئەوانە پێمانوایە ئێستا کاتى ئەوە هاتووە، هەم سەرەتاى دەستپێکى کۆتاییهاتنى ئەم بابەتانەى هەبوون بەو سەردانەى بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئومێد دەکەین کۆتایی پێبێت.
لە هەمووى گرنگتر ئەوەیە، کە دواى ئەوەى کەوا دانیشتنەکان دەست پێدەکاتەوە، هیوادارین ئەو ئەنجامەى کە هەرێمى کوردستان بە گشتى و زۆنى سلێمانى بەتایبەتى چاوەڕوانى دەکات، ئومێد دەکەین ئەوەى تێدا بێت کە خەڵک بە هیوایەتى.
ــ لە ماوەى ڕابردوو ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەریى خراپى لەسەر خەڵکى هەرێمى کوردستان هەبووە، بەتایبەتى لەسەر خەڵکى سلێمانى هەبووە، ئێستا ئەگەر ئەم ناکۆکییانە نەمنێنێت، بارودۆخەکە هەندێک هێوردەبێتەوە، ئەمە چ کاریگەرییەکى لەسەر دۆخى بازاڕ بەتایبەتى لە پارێزگاى سلێمانى؟
ئازاد حەمە ئەمین: من پێموایە کاریگەریى زۆرى دەبێت، چونکە لە دوولاوە زۆر گرنگە، لایەنێکیان چارەسەرى کێشەى مووچە دەبێت، وەک دەزان لە سلێمانى و هەڵەبجە و راپەڕین لەدواى مانى (12)وە، بەتایبەتى مانگى یەک و دوو و سێ، مووچە وەک پێویستە لە کاتى خۆیدا دابەش نەدەکرا، ئاستەنگى گەورە بۆ مووچەخۆران و خانەنشینان دروست ببوو، ئەم ئاستەنگ دروست بوونە و دواکەوتنى مووچەى مووچەخۆران و خانەنیشنان کاریگەریى گەورەى هەبوو لەسەر جووڵەى بازاڕ، نەک لەسەر هەر جووڵە بازرگانییەکان، کاریگەرى هەبوو لەسەر لایەنى دەروونى هاووڵاتیانى ئەم سنوورە بە گشتى.
کەواتە هەم سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، وە هەم گرنگیدان بە سەردانییەکە، وە هەم بەردەوامى سەردانییەکان و دیاریکردنى کاتوساتى کۆبوونەوەکان هەموو ئەوانە گرنگە، گرنگییەکەشى دواتر ڕەنگدانەوەى دەبێ لەسەر جووڵەى بازاڕ، لەسەر ژیانى کاسبکاران، وە لەسەر هەموو پیشەوەرانى ئەم زۆنە، دەتوانین بڵێین بە شێوەیەکى گشتى ئومێد دەکەین، سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕەنگدانەوەکەى بە شێوەیەک بێت کە بتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر بژێوى ژیانى هاووڵاتییان، لەسەر فۆڕمێکى تازەى ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزارى لەم زۆنە.
س: رووداو
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment