پەیوەندییە ئابوورییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن میدیا

نوچەنێت:

بە گوێرەى داتاکان، دواهەمین ساڵ کە پەیوەندیى ئابوورى هەرێمى کوردستان و ئوردن زۆر باش بووە، ساڵى (2013)بووە کە نزیکەى (200) ملیۆن دۆلار قەبارەى ئالوگۆڕى کاڵا و فرۆشتنى شتومەک بووە لە نێوان ئوردن و هەرێمى کوردستان، کە لە ئوردن زیاتر شتومەک هەناردەى هەرێمى کوردستان کراوە، لە ئێستا کەمێک بوژانەوەى بەخۆییەوە بینیووە، یانى لە ماوەى سێ ساڵدا قەبارەى ئەو ئاڵوگۆڕە زیاترە لە (700) ملیۆن دۆلار لە نێوان ئوردن و هەرێمى کوردستان ئەمە سەبارەت بە بازرگانى.

سەبارەت بە هەم بازرگانى هەم سەرمایەگوزارى کۆمپانیا، لە (2004)دا تەنها یەک کۆمپانیاى ئوردنى لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە، بەڵام ساڵانى دواتر ساڵانە چەندین کۆمپانیا تۆمارکراوە، ئێستا لە ساڵى (2021) زیاتر لە (111) کۆمپانیاى ئوردنى لە هەرێمى کوردستان بوونیان هەیە، واتە کۆمپانیاکان هەندێکیان لقن هەندێکیان داخراون و ڕانەگەیێندراوە.

ئەوەى پەیوەندى بە سێکتەرى وەبەرهێنانەوە هەیە، کۆمپانیا ئوردییەکان بە تەنها خۆیان بەشداریان لە کەرتى وەبەرهێنان نەکردووە لە هەرێمى کوردستاندا، بەڵکو لەگەڵ کۆمپانیا عێراقییەکان وەبەرهێنانى هاوبەشیان کردووە لە هەرێمى کوردستان.

قەبارەى سەرمایەگوزارییەکان (8) ملیۆن دۆلار سەرمایەگوزارى قەبارەى وەبەرهێنانى کۆمپانیا ئوردنییەکانە لە هەرێمى کوردستان.  

گەشتە ئاسمانییەکان کە بەردەوام گەشتکراوە، بەتایبەت بۆ لایەنى تەندروستى بەسەدان هەزاران هەزار هاونیشتمانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى ئوردن بۆ چارەسەرى پزیشکى سەردانى ئەو وڵاتەیانکردووە، تەنانەت بابەتى وەرگرتنى ڤیزا و گەشتکردن بۆ هەندێ وڵات، ئوردن وەک ناوەندێکى دیپلۆماسى وایە، لەوێ کاروبارە دیپلۆماسییەکان بەڕێکراوە، بەتایبەتى ئەوەى پەیوەندیى بە خەڵکەوە هەیە، کاتێ ویستوویانە گەشت بکەن بۆ وڵاتێکى دیکە و ماف ى مانەوە لە وڵاتێکى دیکە وەربگرن.

س: رووداو

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە