ژنه‌ سه‌ربازه‌كانى ئۆكرانیا رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ ده‌بنه‌وه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ نمایشێكى سه‌ربازى ژنه‌ سه‌ربازه‌كانى ئۆكرانیا پێڵاوى ژنانه‌ى پاژنه‌به‌رزیان له‌ پێ كردووه‌، رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ و گاڵته‌پێكردن ده‌بنه‌وه‌.

رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سێى ته‌مووز له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، ژنه‌ سه‌ربازه‌كانى ئۆكرانیا رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى توند ده‌بنه‌وه‌. به‌هۆى ئه‌وه‌ى دوێنێ وه‌زاره‌تى به‌رگرى وێنه‌ى نمایشێكى سه‌ربازى ژنانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌ وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ژنان به‌ پێڵاوى پاژنه‌به‌رز مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن.

گاردیان باسى له‌وه‌ كردووه‌ سوپاى ئۆكرانیا ئاماده‌كاریى ده‌كات بۆئه‌وه‌ى له‌م مانگه‌دا نمایشێكى سه‌ربازى بكات به‌ بۆنه‌ى 30 ساڵ سه‌ربه‌خۆیى و جیابوونه‌وه‌ى له‌ یه‌كێتى سۆڤییه‌ت.

ئیڤانا میدیڤید كچه‌ سه‌ربازێكى ئۆكرانیایه‌ گوتوویه‌تى، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌و پێڵاوانه‌ رابێین، چونكه‌ كه‌مێك له‌ پێڵاوى سه‌ربازى سه‌ختتره‌". وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت مه‌به‌ستى سوپاى ئۆكرانیا ئه‌وه‌یه‌ تایبه‌تمه‌ندى مێینه‌ له‌ سوپا نیشان بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین