وەزارەتى پەروەردە دۆسیەى سەرجەم مامۆستا و قوتابیان بە ئەلیکترۆنى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کارکردن بە سیستەمى (e-parwarda) ڕادەگەینێ، بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنى ئەرشیفى سەرجەم دۆسییەى مامۆستایان و قوتابیان، دەشڵێت، هەر قوتابخانەیەک ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکات ڕووبەڕووى لێپێچینەوەى یاسایى و کارگێرى دەبن.

ئەمڕۆ پێنچشەممە (1)ى تەمووزى (2021)، لە نووسراوێکدا کە ئیمزاى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى لەسەرە، داوا لە سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان دەکات، "پێویستە سەرجەم زانیاریەکانى لەم بەشە تۆمار بکرێت و پێداچوونەوە بکرێت بە زانیارییە تۆمارکراوەکان."
لە نووسراوەکەدا کە ئاراستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە کراوە، ڕوونیشکردۆتەوە، "پێوستە بە زووترین کاتە سەرجەم دۆسیە کەسییەکانى مامۆستایان و فەرمانبەران سکان بکرێت و بخرێتە ناو سیستەمى (e-parwarda)."

دەقى نووسراوى وەزارەتى پەروەردە و پێدانى روونکردنەوە دەربارەى سیستەمى  (e-parwarda):

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین