كازمى سه‌ردانى ئه‌مریكا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق ئاشكراى ده‌كات، به‌م نزیكانه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئه‌مریكا ده‌كات و تاوتوێى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ى حوزه‌یران ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ لێدوانێكى تایبه‌تى قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ باس له‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات.

ئه‌عره‌جى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ عێراق چیتر پێویستى به‌ هێزى بیانى نییه‌ بۆیه‌ تاوتوێى ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات.

ئاشكراشى ده‌كات كه‌ به‌م نزیكانه‌ مسته‌فا كازمى سه‌ردانى ئه‌مریكا ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریكا تاوتوێى كشانه‌وه‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌م سه‌ردانه‌ى كازمى ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مریكا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا دووه‌م سه‌ردانى ده‌بێت كه‌ له‌ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا ئه‌نجامى بدات و سه‌ردانى یه‌كه‌مى له‌ مانگى ئابى 2020 بوو كه‌ ئه‌و كات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بوو.

په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020 بڕیارى ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كانى داوه‌، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تى عێراق پابه‌ندى ئه‌و بڕیاره‌ نه‌بووه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى هێزه‌كانى بۆ دوو هه‌زار و 500  سه‌رباز كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسانى ئه‌مریكا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر خواستى حكومه‌تى عێراق ماونه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین