توركيا دەستى بەپرۆسەى تورككردنى باکوورى ڕۆژئاواى سووريا كردووە
نوچەنێت:
ئەمرۆ شەممە (٢٦)ى حوزەيرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئارتى) بڵاويكردەوە، دوێنێ هەينى بەسام سەبباغ نوێنەرى سووريا لە نەتەوەيەكگرتووەكان لە دانيشتنى ئەنجومەنى ئاسايش، ناڕەزايى بەرانبەر پرۆسەى بەتورككردنى ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى توركياى لە خاكى سووريا دەربڕى.
سەبارەت بە ميكانزمى بە تورككردنيش گوتى، "توركيا لە رێگەى گۆڕينى ديمۆگرافى و ئيدارە و دروستكردنى ديوار لە نێوان ناوچەكان و گۆڕينى ناوى رێگە و بان و گۆڕەپانەكان بۆ ناوى توركى و عوسمانى ئەو كارە ئەنجامدەدات".
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوەدا، "پرۆگرامى خوێندنى لە ناوچەكانى باكوور و باكوورى رۆژئاواى سوورياى گۆڕيوە بۆ زمانى توركى و كۆمپانياكانى بوارى پەيوەندى توركى لەو ناوچانە بەگەڕخستووە، تۆڕەكانى گواستنەوەى كارەباشى بەستۆتەوە بە تۆڕەكانى توركيا، مامەڵەكردنى دراوى گۆڕيوە بۆ ليرەى توركى، هەروەها كاركردنى لە مانگى سوورى سووريا قەدەغەكردووە، مانگى سوورى توركى لەو ناوچانە كاردەكات".
لە كۆتايى قسەكانى ئاماژەى بەوەشكرد، "تا كەى ئەنجومەنى ئاسايش لە ئاست پێشێلکارییيەكانى توركيا لەو ناوچانە بێدەنگ دەبێت؟".
توركيا لە چەند ساڵى رابردوو چەند ناوچەيەكى رۆژئاواى خاكى سوورياى داگيركردووە، چەندين بنكەى سەربازى لە ناو خاكى ئەو وڵاتە دامەزراندووە، كاروبارى ئەوناوچانەى خستۆتە ژێر سەرپەرشتى خۆى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment