په‌رله‌مانتارێك: حكومه‌ت بابه‌تى هیچ قه‌رزێكى نه‌هێناوه‌ته‌ په‌رله‌مان کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌هجه‌ت عه‌لى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ حكومه‌ت له‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا ئه‌و قه‌رزانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ بۆ مووچه‌ كردوویه‌تى. سه‌ركۆ ئازاد كه‌ په‌رله‌مانتارى یه‌كێتییه‌ و ئه‌ندامى هه‌مان لیژنه‌ى په‌رله‌مانه‌ ده‌ڵێ، "حكومه‌ت بابه‌تى هیچ قه‌رزێكى نه‌هێاوه‌ته‌ په‌رله‌مان".

به‌هجه‌ت عه‌لى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ره‌تى كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ بڕیاره‌ به‌غدا بۆ هه‌رێمى كوردستانى بنرێت به‌و قه‌رزه‌ بدرێته‌وه‌، كه‌ حكومه‌ت له‌ كاتى نه‌ناردنى پاره‌كه‌ى به‌غدا و بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا بۆ مووچه‌ كردووه‌یه‌تى.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتى كه‌ره‌نتینه‌ و په‌تاى كۆرۆنا پاره‌یه‌كى بۆ مووچه‌ قه‌رز كردووه‌. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ چه‌نده‌ و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان چه‌نده‌ ئاگاداره‌؟ نوچه‌نێت په‌یوه‌ندیكرد به‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى كه‌ ته‌نیا سه‌ركۆ ئازاد ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ ئاماده‌ بوو له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ بدوێت و  ئه‌ویش گوتى، "ئێمە بڕوامان نییە حکومەت قەرزار بێت، خۆی حکومەتی هەرێم داهاتەکەی ئەوەندە زۆرە بەبێ لێبرین دەتوانێ مووچە دابەش بکات، هیچ قەرزێکیشی نەهێناوەتەوە ناو پەرلەمان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ پێویستى ده‌زانێت كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر مووچه‌ى و بابه‌تى لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت. 
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین