پێنج چەکدار لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژران ئێران

نوچەنێت:

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، چەند ڕۆژ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ گرووپێکی دژبەری چەکدار لە بانە و سەوڵاوا پێنج کەس لە ئەندامانی ئەو گرووپەی کوشتووە.

دوێنێ سێشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیێندراوێکی  بڵاو کردووەتەوە و وێرای راگەیاندنی ئەو هەواڵە گوتوویەتی، سێ کەس تری ئەندامی ئەو گرووپە بریندار بوونە.  

سوپای پاسداران ناسنامەی کوژراوەکانی بڵاونەکردووەتەوە و وەک ئەندامانی "گرووپێکی تیرۆریستی دژە شۆڕش" ناساندوونی. 

بەڵام کەناڵی تلێگرامی سوپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لەو کەسانەی گیانیان لە دەست داوە، ڕایگەیاندووە ئەو کوژراوەکان سەر بە پارتی ژیانەوەی ئازادی کوردستان (پژاک)ن. 

نە پژاک و نەک هیچ یەک لە حیزبەکانی تری رۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا لەو بارەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین