ئەنجوومەنى وەزیران بۆ گفتوگۆکردن  لەسەر ڕەشنووسى پڕۆژەیاساى بودجەى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەینێ، ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆى لەسەر سێ تەوەر گفتوگۆ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23)ى حوزەیرانى (2021)، لە ڕاگەیێندراوى فەرمانگەی میدیا و زانیاری هاتووە، "ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات."
ئەنجوومەنى وەزەیران لە کۆبوونەوەکەیدا گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەرەى خوارەوە دەکەن دەکەن: 
یه‌كه‌م: بەردەوامیدان بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.
دووه‌م: خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەکانی بەڕێز وەزیرەکانی (دارایی و ئابوری، کاروباری پێشمەرگە، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان) و بەڕێز سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ لەگەڵ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری و لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی. 
سێیەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق) کە لە (١٩٧) ماددە پێکهاتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین