ئەندامێکى پەرلەمان: بەپێى یاسا کەس ناتوانێ ڕێگرى بکات لە ناردنى بەشە بودجەى کوردستان کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەربارەى ناردنى (200) ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بەپێى یاساى بودجەى (2021) عێراق، تەنانەت وەزیرى دارایى عێراقیش  ناتوانێ ڕێگرى لە ناردنى ئەو (200) ملیارە بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (21)ى حوزەیرانى (2021)محەمەد ئەمین فارس، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، ناردنى (200) ملیار دینار وەک پشکى هەرێمى کوردستان لەلایەن بەغداوە، هیچ کێشەکى یاسایى نییە.

دەشڵێت، ئەگەرهاتوو حکوومەتى فیدراڵ، شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستانى نەنارد یاخود ئاستەنگى دروستکرد، حکوومەتى هەرێم دەتوانێ لە دادگاى فیدراڵى سکاڵا لە دژى بەغدا تۆمار بکات.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، هەفتەى ڕابردوو مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر بڵاویکردەوە، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پێ ڕاگەیاندووە، کە بڕیارنداوە مانگانە (200) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین