عێراق هێرشبه‌رانى سه‌ر سه‌ربازگه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ ئاشكراى كردووه‌، ئێواره‌ى دوێنێ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق چوار كه‌سیان له‌ شارۆچكه‌یه‌كى ئه‌نبار گرتووه‌، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى هێرشى مووشه‌كییان كردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌دى ئه‌مریكى.

ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ 21ى حوزه‌یران ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، هێزه‌ عێراقییان چوار كه‌سیان گرتووه‌ به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى دوێنێ هێرشێكى مووشه‌كییان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د  له‌ شارى ئه‌نبارى رۆژئاواى عێراق ئه‌نجام داوه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه‌، دواى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌، شارۆچكه‌ى به‌غدادى كه‌ سه‌ربه‌ ئه‌نباره‌ به‌ ته‌واوى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌وق كراوه‌ و بۆیه‌ توانراوه‌ چوار كه‌سى تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت.

دوێنێ دواى نیوه‌ڕۆ شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى راگه‌یاند، مووشه‌كێكى كاتیوشا ئاراسته‌ى سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌ هیچ زیانێكى نه‌بووه‌.

ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌بییه‌ ده‌ڵێ له‌ مانگى ئادارى رابردووه‌وه‌ 10 مووشه‌كى كاتیوشا ئاراسته‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د كراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین