وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا پاتریۆته‌كانى له‌ عێراق و چه‌ند وڵاتێكى تر ده‌كێشێته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه‌، ئه‌مریكا هه‌شت دانه‌ سیسته‌مى به‌رگرى پاتریۆت له‌ عێراق و چه‌ند وڵاتێكى ترى عه‌ره‌بى ده‌كێشێته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "حوڕه‌" ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یران پوخته‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ باس له‌ كشانه‌وه‌ى سیسته‌مى پاتریۆت و  "ثاد"ى ئه‌مریكى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات.

له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا بڕیارى داوه‌ هه‌شت دانه‌ سیسته‌مى به‌رگرى پاتریۆت له‌ عێراق و ئوردن و سعوودیه‌ و كوێت بكێشێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكى " THAAD"كه‌ له‌ سعوودیه‌ دانراوه‌. له‌ راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ زۆرترین پاتریۆت له‌ سعوودیه‌ دانراون.

به‌رپرسانى ئه‌مریكى باسیان له‌وه‌ كردووه‌، هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه‌یش ده‌كشێنه‌وه‌ كه‌ بۆ به‌كارخستنى پاتریۆته‌كان دانراون. دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ پرۆسه‌ى كشاندنه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ لوید ئۆستن وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى سعوودیه‌ قسه‌ى كردووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كشانه‌وه‌ى ئه‌و سیسته‌مانه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئیداره‌ى بایدن گرنگى زیاتر ده‌دات به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا و چین، نه‌وه‌ك رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین