موحسین ڕەزایی پیرۆزبایی لە ڕەئیسی دەکات ئێران

نوچەنێت:

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران موحسین ڕەزایی، یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە، پیرۆزبایی لە ئیبراهیم ڕەئیسی کردووە.

ئەمڕۆ شەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" دەقی پەیامەکەی موحسین ڕەزایی بڵاوی کردووەتەوە. 

ڕەزایی لەو پەیامەدا هەڵبژاردنەکانی ئێرانی وەک "حەماسەی مەزن" وەسف کردووە و بەو بۆنەوە پیرۆزبایی لە خامنەیی، گەلی ئێران و ئیبراهیم ڕەئیسی کردووە. 

ئەو پەیامی پیرۆزباییە لە کاتێکدا بڵاو بووەتەوە کە هێشتا هیچ جۆرە ئەنجامێکی فەرمی هەڵبژاردنەکان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیێندراوە، هەرچەندە ڕاپۆرتە نافەرمییەکان دەرخەری ئەوەن کە دەنگەکانی ڕەئیسی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترن. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین