لە دهۆک ئەنجوومەنى شارەوانییەکان هەڵبژێردرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەسەر هەڵبژاردنەوەى ئەنجوومەنى شارەوانییەکانى دهۆک ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەشڵێت، "یەكەم جارە چارەكێكی ئەندامانی ئەنجوومەنەكە لە ڕێكخراوە پیشەیی و ناحكوومییەكان پێك هاتووە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17)ى حوزەیرانى (2021)، وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار لەڕاگەیێندراوەکەیدا، کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک بڵاوى کردۆتەوە، ڕایگەیاند، "بەپێی یاسا و ڕێنمایییە نوێیەكان، ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی دهۆك نوێ كرایەوە."

دەربارەى هەڵبژاردنەوەى ئەندامانى ئەو ئەنجوومەنە، هەر وەک وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار ئاماژەى پێکردووە، "ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی شاری دهۆك پێك هێنرایەوە كە بەپێی ڕێنمایی نوێ 25%ی لە نوێنەری رێكخراوە ناحکوومییەکان و سەندیكا و رێكخراوە پیشەییە تایبەتمەندەكان پێك هاتووە."

دەشڵێت، "ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان لەسەر بنەمای پلەی شارەوانییەكان دیاری كراون."

بە پێى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، "لە (2000)وە، ئەو ئەنجوومەنە نەگۆڕدرابوون، بەپێوست زانرا کە هەنگاوی چاکسازی و گۆڕانکاری لەو ئەنجوومەنانەش بكرێت."

ژمارەى ئەنجوومەنى شارەوانییەکانى دهۆک لە (21) ئەندام پێکهاتووە، پارێزگاى دهۆکیش (47) شارەوانى هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین