پۆلیس: کچێکی ١١ ساڵانمان رزگارکرد هەواڵ

نوچه‌نێت

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، پۆلیس توانیویەتی کچێک لە دەستی دایک و باوکی رزگار بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧-٦-٢٠٢١، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، کە پۆلیس رێگرى له‌ فرۆشتنى كچێكى ته‌مه‌ن ١١ ساڵان كردووه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى، بڵاوی کردووەتەوە کە "كچێكى ته‌مه‌ن ١١ ساڵ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ رزگار كراوه،‌ كه‌ باوكى ویستوویه‌تى به‌ كه‌سانێكى بفرۆشێت کە لە هەرێمی کوردستانن".

بە پێی راگەیێندراوەکە، کاتێک کچەکە بەم نیازەی دایک و باوکی زانیوە، رایکردووە. دواتر پۆلیسى تایبه‌ت به‌ توندوتیژى خێزان، تاوانه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه‌ و به‌ بڕیارى دادگا كچه‌كه‌ خراوه‌ته‌ خانه‌ى بێسه‌رپه‌رشتان له‌ به‌غدا.

لەم هەواڵەدا هیچ شتێک لە بارەی ناسنامەی ئەو کەسانەوە ئاشکرا نەکراوە، کە لە هەرێمی کوردستانەوە ویستویانە لەم تاوانە بەشداربن.

سەرچاوە:

بغداد الیوم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین