د. جوتیار عادل: دەوامى فەرمانبەرانى کوردستان ئاسایی دەبێتەوە
نوچەنێت:
د. جوتیار عادل: دەوامى فەرمانبەرانى ئاسایی دەبێتەوە
وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەند، لەومەودوا دەوامى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان ئاسایی دەبێت و دەشڵێت، "شێوازى دەوامى تەناوب نامێنێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە (16)ى حوزەیرانى (2021)، د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دەوام لە فەرمانگەکانى حکوومەت وەکو خۆی لێدێتەوە و تەناوب (نۆرە نامێنێت)، ئەمەیش لە پێناو زیاتر ڕاپەڕاندنى کاروباری هاونیشتمانیان و ئەو رۆتینەی هەبووە کەمبکرێتەوە".
لەسەر دابەشکردنى مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبرێن ئاماژەی بەوە کرد، "پەرۆشی ئەوەین دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین بێت، پابەندیشین بە بڕیارى دابەشکردنى مووچە بە هەموو (30) رۆژ جارێک."
وتەبێژى حکوومەتى هەرێم لە بارەى بڕیارى ناردنى بەشە بودجەى هەرێم لەلاین بەغداوە گووتى، "هیچ بیانوویەکمان بۆ حکوومەتی عێراقی نەهێشتووە بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان."
پەیوەست بە بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین، جووتیار عادل، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا راشیگەیاند، "تەنیا دوو پاڵاوگەی بەنزنینیان هەیە و دەمانەوێت نرخی بەنزین جێگیر بکەین و هەنگاویشمان بۆى ناوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment