توێژەرێکی کۆمەڵایەتی: نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون یەک لە هۆکارەکانە
نوچە: ئافرەتان
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان، هەموو رۆژێک ٤٠ حاڵەتی هەڵوەشانەوەی خێزان لە هەرێمی کوردستان، روودەدات. توێژەرێکی کۆمەڵایەتی، هاوسەرگیری لە تەمەنی زوو و تەکنەلۆژیا بە هۆکار دەزانێت.
هێمن ساڵح، توێژەری کۆمەڵایەتی، سەبارەت بە زۆربوونی ئامارەکانی هەڵوەشانەوەی خێزان لە لێدوانێکدا بە نوچەنێتی گوت "پرسی بە جیهانیبوون و تەکنەلۆژیا و بە هەموو بوارەکانی لە مۆبایل، تەلەفزیۆن و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاریگەری دەبێت لەسەر نا پاکی هاوسەری، کە هۆکارە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێران، هەروەها گۆڕینی رای کەسەکان لەسەر یەکتری، بەهۆی بوونی ماڵپەڕە پۆرنەکان و دراما و فیلمەکان کە فۆڕمێک دەدات بە ژن و بە پیاو، جیاوازە لە ژیانی ئاسایی لە هەر کۆمەڵگەیەک، ئەوەش دەبێتە هۆی لێکترازانی خێزانی کە ئەوە بەرای من هۆکاری سەرەکییە".
هێمن ساڵح، ئەنجامدانی هاوسەرگیری لە تەمەنی زوو کە هێشتا کوڕ و کچەکە، لە رووی عەقڵ و تێگەیشتنەوە نەگەیشتونەتە ئەو ئاستە لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی خێزانی بە هۆکارێکی دیکەی گرنگ دەزانێت کە دەرئەنجامەکەی جیابوونەوە دەبێت. هاوکات لاوازی باری ئابوری بە هۆکارێکی دیکە دەزانێت بە تایبەت "نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ زۆرێک لە خەڵک و دوای هاوسەرگیری ئەم کوڕ و کچە لە جیاتی خۆشبەختی دەکەونە ژێر باری ئابورییەکی سەخت، تا دەگاتە ئەو قۆناغەی کە بەرگەی نەگرن و جیادەبنەوە".
هۆکارێکی تری کلتوری کە لە کۆمەڵگەدا باوە، بەرای ئەم توێژەرە تا ئێستا بەردەوامە "دەستوەردان و کاریگەری کەسانی نزیک وەکو خێزانی هەردوو لا، لەگەڵ ئەوەشدا کەمی ئاستی رۆشنبیری وادەکات کە دەستوەردانی خێزانی هەبێت هەم لەو ئاستەدا نەبن کە کێشەکان چارەسەربکەن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment