پۆلیسى سلێمانى: بکوژى تەرمى ئەو ئافرەتەى لە گۆڕستانى سەیوان فڕێدرابوو دەستگیرکرا هەواڵ

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى دەستگیرکردنى کەسێک بە تۆمەتى کوشتنى ئەو ئافرەتەى کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تەرمەکەى لە گۆڕستانێک فڕێدرا بوو ڕاگەیاند و دەشڵێت، " تونرا شەوی رابردوو ئەنجامدەری تاوانەکە لەھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (16)ى حوزەیرانى (2021)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە، "ھێزەکانی پۆلیس ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند رۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لەگۆڕستان کوشتبوو مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند رۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لە گۆڕستان کوشتبوو."

 

دەقی راگەیێندراوى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی سلێمانی: 

ھێزەکانی پۆلیس ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند رۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لەگۆڕستان کوشتبوو مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند رۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لە گۆڕستان کوشتبوو.

دوای ئەوەی شەوی (29 لەسەر 30ی 5ی 2021) تەرمی ئافرەتێک بەخنکێنراوی لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بە پۆلیسی سلێمانی راسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەپەلە ئەنجام بدەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە.

سەرئەنجام پاش لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شەوی رابردوو ئەنجامدەری تاوانەکە لەھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

تۆمەتبار (ب، ب، ح لەدایکبووی 1997) لە بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو ئێستا بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەمەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - راگەیاندن و پەیوەندییەکان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین