قوباد تاڵه‌بانى : سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى ناردنى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى داوه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ى به‌شداربوونى له‌ كردنه‌وه‌ى پیشه‌نگایه‌ك له‌ هه‌ولێر، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى ناردنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى داوه‌. تاڵه‌بانى هیواى خواست ئه‌م هه‌نگاوه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له‌ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى حوزه‌یران له‌كاتى كردنه‌وه‌ى پێشه‌نگاى نێوده‌وڵه‌تى ته‌كنه‌لۆژیا و زانیارى له‌ هه‌ولێر، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ هاوكات سه‌رۆكى شاندى دانوستانكارى هه‌رێم بووه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ لێدوانێكیدا گوتى، "سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى ناردنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى داوه‌".

قوباد تاڵه‌بانى هیواى ئه‌وه‌ى خواست ئه‌م هه‌نگاوه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له‌ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكاته‌وه‌ و به‌شێك بارقوڕسییه‌كان سووك بكات.

شه‌وى رابردوو مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ تویتێكدا ئاشكراى كرد، گفتوگۆى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه‌ و له‌سه‌ر ناردنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتوون.

له‌ 31ى ئادارى رابردوو بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 به‌ دیاریكردنى پشكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق په‌سندكراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پاره‌یه‌ك ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین