مه‌سرور بارزانى: له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى له‌سه‌ر به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتین کوردستانی

نوچه‌نێت

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ تویتێكدا ئاشكراى كرد، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ گێڕانه‌وه‌ى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ى حوزه‌یران مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ تویتێكدا ئاشكراى كرد، كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه‌، له‌ تویته‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانى ده‌ڵێ، "ئەمڕۆ لەگەڵ مستەفا کازمی گفتوگۆمان دەربارەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ ڕاستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد".

له‌ به‌شێكى ترى تویته‌كه‌ى باس له‌وه‌ ده‌كات رێككه‌وتنیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئه‌سه‌ر ره‌جعى "واته‌ له‌ مانگى یه‌كه‌وه‌" حیساب بكرێت. سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ،  "خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێك كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حیساب دەکرێت بە (أثر رجعی).

دواتر مه‌سرور بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات و له‌ كۆتایى تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنی ڕێککەوتنەکە. ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بە سەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین".

له‌ كۆتا رۆژى مانگى ئادارى رابردوو  بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ ته‌رخانكردنى پشكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ په‌سند كرا، كه‌چى تا ئێستا به‌غدا هیچ پاره‌یه‌كى بۆ هه‌رێمى كوردستان نه‌ناردووه‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین