ڕێککەوتنی نوێــــــی تورکیا و چین لە مامەڵەی دراوەکاندا
نوچەنێت
سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتی بەڕێکەوتنی بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە برۆکسێل، ڕێککەوتنێکی تازەی نێوان چین و تورکیا بە میدیاییەکان ڕاگەیاند.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی پەیوەندیەکانی چین وتورکیا ووتی" ڕێککەوتنێکی گرنگی ستراتیژیمان لەگەڵ چین واژووکردووە، پێشتر ئاستی مامەڵەی تورکیا و وڵاتی چین لە مامەڵەی داروەکاندا، تەنیا 2.4 ملیار دۆلار بووە، بەڵام لە ڕێککەوتنی نوێدا، قەباری مامەڵە دراوییەکان بە بڕی 3.6 ملیاری تر زیاد دەبێت، بۆ ئەوەی بگات بە 6 ملیار دۆلار".
هەروەها ئەردۆگان دووپاتیکردەوە، کە ئەو ڕێککەوتنە کاریگەریەکی زۆری دەبێت لە سەر بازاڕەکانی تورکیا، بە تایبەت لە بەهێزکردنی یەدەگی بیانی دراوی وڵاتەکەی، رایگەیاند" ڕێککەوتنێکی ستراتیژیمان لەگەڵ چین بەدەستهێناوە".
مێژووی یەکەم ڕێککەوتنی تورکیا و چین لە بارەی دراوە بیانیەکان، دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2016 و بە بڕی 132 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو. ئامانج لەو رێککەوتنە نوێیەی نێوان هەردوو وڵات، بەکاربردنی ناوخۆیی و دەرەکییە لە دراوی لیرەی تورکی و یوانی چین لە بازارەکانی هەردوو وڵاتدا، ئەمەیش بۆ پاراستنی دابەزینی نرخی لیرەی تورکیە بەرامبەر بە بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment