سهرۆكى كۆمهڵهى خوێنبهخشان : له ههولێر 10 ههزار خوێنبهخش ههیه
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
ئەمرۆ دووشەممە ١٤ی حوزەیران، عەبدولقەهار عەلی، سکرتێری کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان، لە لێدوانێک بۆ نوچەنێت گووتی، ''ئەمرۆ جیاوازتر لە رۆژانى تر هەڵمەتێکی خوێنبەخشینمان کرد به بۆنهى رۆژی جیهانی خوێنبەخشیندا، خوێنبەخشان بەرەو بانکی خوێن دێن و خوێن دەبەخشن. ئۆتۆمبێڵکی گەڕۆکیشمان هەیە کە تایبەتە بە بەڕێوبەرایەتی بانکی خوێن، لە چایخانەی مەچکۆ لە ناو بازار گرووپێکی تر خوێن وەردەگرن، خوێنبەخشێکی زۆر ئامادەیە و خوێن دەبەخشن".
وهك دهزانرێ ساڵى رابردوو به هۆى كهرهنتینهوه زۆربهى ههڵمهتهكان وهستا بوو، ئهو چالاكوانه خوێنبهخش باس لهوه دهكات ساڵى رابردوویش بۆ دابینكردنى خوێن ئاسانكارییان بۆ كراوه، عەبدولقەهارعەلی گووتی، ''بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوبەرایەتی بانکی خوێن و کەرتی تەندروستی ئەوان چەند باجێکی تایبەتیان بۆ ئێمە دروستکرد بۆئەوەی بتوانین خوێنبەخشان بەرەو بانکی خوێن ببەین بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ، سوپاس بۆخوا ئەو پەتایەی کە بەرێمانکرد کێشەی کەمخوێنی رووی نەدا هەمیشە لە بانکی خوێن خوێن هەبووە، ئەگەر بەڵانس لە بانکی خوێن دابەزی بووایه ئاگاداری ئێمەیان دەکردەوە، ئێمەش وەکو کۆمەڵەی خوێنبەخشان نزیكهى ١٠ هەزار خوێنبەخشمان لە هەولێر و دەوروبەری ههیه."
لە بەشێکی تری قسەکانی دووپاتی کردەوە کە هیچ نەخۆشێك نەبووە بەهۆی نەبوونی خوێن گیان لەدەست بدات، عەبدولقەهار گوتى، "هیچ نەخۆشێکمان نەبووە بەهۆی نەبوونی خوێن گیان لەدەست بدات، چونکە خوێن بەردەوام بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا خۆرایی بوو، پلازمایش ههروهها، چونکە زیاتر ئەو نەخۆشیانەی کە باری تەندروستیان خراپ بوو پێویستیان بە پلازما بوو".
ئەمرۆ هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانی خوێنبەخش لە هەولێر نزیکەی ٢٠٠ یەکەی خوێن به بانكى خوێن دراوه وهك بهشدارییهك لهم رۆژه جیهانییهدا. عەبدولقەهار عهلى گووتی، "لە ئێستادا خوێنبەخشین زۆر باشترە و خوێنبەخشان رۆڵی کاریگەریان هەبووه"
سەبارەت بە مەرجەکانی خوێنبەخشین عەبدولقەهار باسی لەوە کرد، لە ئافرەتان و پیاوان دەبێت تەمەنیان لە ١٨ ساڵ زیاتر بێت، تەندروست بن و نەخۆشی درێژخایەنیان نەبێت بە تایبەت ئافرەتان دەبێ دووگیان نەبن کە خوێندەبەخشن، کێشیان زیاتر لە ٥٠کگم بێت. روونیشى كردهوه کەسی ئاسایی چوار مانگ جارێك دەتوانێت خوێن ببەخشێت، دوای ئەوەی کە پشکنینی بۆ دەکرێت لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن کە هیچ کێشەیەکی نییە دەتوانێت خوێن ببەخشێت.
لە کۆتایی قسەکانیشی سهرۆكى كۆمهڵهى خوێنبهخشان باسی لەو گرووپە خوێنانە کرد کە له كوردستان کەمن، بەگوێرەی زانیاریەکانی ئهو، گرووپی AB- و B- و O- و A- کەمن، بەڵام خواستیش بۆیان کەمە. زۆرترین بەخشینيش لهلاى خوێنبهخشه موجهبهكانه A+ وb+ وo+ چونکە ئەوانە رۆژانە خەڵکانێکی زۆر پێویستیان بەو خوێنانە هەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment