پهرلهمانى ئهوروپا داوا دهكات رێكخراوێكى توركى بخرێته لیستى تیرۆرهوه
نوچهنێت
رۆژنامهى شهرق ئهوسهت ئهمڕۆ دووشهممه 14ى حوزهیران بڵاوى كردووهتهوه، پهرلهمانى ئهوروپا پێشنیار دهكات بزووتنهوهى گورگه خۆڵهمێشییهكانى توركیا بخرێته لیستى تیرۆرهوه ئهمهیش دواى ئهوه دێت، ناچۆ سانشیر ئەندامى پەرلەمانى ئەوروپا لە پارتى سۆشیالیستى ئیسپانى لە (١٩) ئایارى (٢٠٢١) راپۆرتێكى پێشكەش بە پەرلەمانى ئەوروپا كرد بوو، رۆژى چوارشەممەى رابردوو نۆى حوزەیران پەرلەمانى ئەوروپا راپۆرتەكەى پەسند كرد.
سەبارەت بە توركیاش بە هەموو شێوەیە دەتوانێت تانە لەو بڕیارە بدات و رەخنەى لێبگرێت، سەبارەت بە هۆكارەكەش دوو ئەگەر هەیە، یا ئەوەیە رەوەندێكى بێگانەیە كاریگەرى لە ئەوروپا هەیە، ئەوەش كارێكى سروشتى و رێگەپێدراوە، یاخود كێشە ئەوەیە بەشێك لەو گروپە مامەڵەى سیاسى دەكەن و راستەوخۆ فەرمانیان لە توركیاوە بۆ دێت.
بزووتنەوەى (گورگە خۆڵەمێشیەكان) پەیوەندى بەهێزیان لەگەڵ پارتى نەتەوەیى توركى (مەهەپە) هەیە، كە دەوڵەت باخچەلى سەرۆكایەتى دەكات و هاوپەیمانى پارتى دادوگەشەپێدانە بەسەرۆكایەتى رەجەب تەیب ئەردۆغان.
بزووتنەوەى (گورگە خۆڵەمێشیەكان) لە كۆتایى شەستەكان لەسەر دەستى ئەفسەرى سوپاى توركیا ئەلوب ئەرسەلان توركش دامەزراوە، لە كودەتاى ١٩٦٠ رۆڵى گەورەى هەبوو، بە باڵى چەكدارى نافەرمى (مەهەپە) دادەندرێت، هەروەها پێشى دەگوترێت: (بزووتنەوەى گەنجانى نمونەیى) و ( تیمى مردن).
بزووتنەوەى (گورگە خۆڵەمێشیەكان) ئەو گەنجانەى كۆكردۆتەوە كە بڕوایان بە بیردۆزى ( باڵاى رەگەزى تورك) هەیە، هەوڵدەدەن نەتەوەى توركى هەموو جیهان لە یەك وڵات كۆكەنەوە، ئەندامانیان بە ئاماژەى دەست جیا دەكرێنەوە پەنجە (تووتە و دۆشاومژە) بەرزدەكەنەوە، پەنجەكانى تریان پێكەوە دەچووقێنن، وەك چوواندنێك بە سەرى گورگ.
ئەو بزووتنەوەیە زۆر بەربڵاوە لە ئەوروپا، ژمارەى ئەندامانیان لە ئەڵمانیا به (١٨) هەزار كەس مەزەندە دەكرێت، ئەوەش واى لێكردوون ببن بە گەورەترین رێكخستنى نهێنى لەو وڵاتە. راپۆرتەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە بەشێكى زۆرى سوپاى توركیا هەڵگرى فیكرى ئەو بزووتنەوەیەن، لە ماوەى پێشوو هەندێك وێنەى رەجەب تەیب ئەردۆغانیان بڵاوكردەوە ئاماژەى ئەو بزووتنەوەى بەرزكردبووە.
لێكۆڵەران دەڵێن ئاماژەكردن بە (سەرى گورگ) واتاى لایەندارى نایەت بۆ بزووتنەوەى (گورگە خۆڵەمێشیەكان) بەڵام هەندێك جار بەشێوەیەكى بەرچاو بە واتاى هاوسۆزى دێت لەگەڵیان.
بەگوێرەى سەرچاوەكان ناوى(گورگە خۆڵەمێشیەكان) دەگەڕێتەوە بۆ ئەفسانەیەكى كۆن، باس لە جینۆسایدى توركەكان دەكات، تەنیا منداڵێكیان دەربازبووە، ناچار بوو هاوسەرگیرى لەگەڵ گورگێكى مێینە بكات، لەو گورگە ١٢ كەس لە دایكبوو، هۆزە توركیایەكانى لێكەوتۆتەوە.
لە پێنجى مانگى تشرینى دووەمى رابردوو حكومەتى فەڕەنسا كۆمەڵەى (گورگە خۆڵەمێشیەكان)ى قەدەغەكرد، بە پاساوى بڵاوكردنەوەى رق و جیاخوازى و لایەندارى بۆ توندوتیژى، بە تایبەتى لە كاتى ململانێكانى نێوان ئەرمینیا و توركیا لەسەر هەرێمى ناگۆرنوكەرباخ و ئاڵۆزیى توند لەنێوان رەوەندى ئەرمەنى و توركى لە فەڕەنسا دروستبوو، ئەنقەڕە ئەو هەنگاوەى بە تەنگەتاوكردن ناوبرد و بەڵێنى وەڵامدانەوەى تووندى فەڕەنساى دا.
دواتر لە بەیاننامەیەكدا توركیا حكومەتى فەڕەنساى بە چاوپۆشیكردن بەرانبەر گروپەكانى سەر بە پارتى كرێكارانى قەدەغەكراو و بزووتنەوەى خزمەتى سەر بە فەتوحوڵا گولەن وەسفكرد، كە لایەن توركیاوە تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە كودەتە شكستخواردووەكەى (١٥)ى تەموزى (٢٠١٦)،
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment