وەزيرى دەرەوەى ميسر: پەيوەنديەكانمان لەگەڵ توركيا و قەتەڕ بەرەو پێش چووە
نوچەنێت:
رۆژى (١٣)ى حوزەيرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ميدل ئيست عەرەبى) بڵاويكردەوە سامح شوكرى وەزيرى دەرەوەى ميسرى لە لێدوانێكى بۆ كەناڵى (صدى البلد)ى ميسرى رايگەياند، "ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى ميسر لەگەڵ توركيا دەخرێتە چوارچێوەى هەڵسەنگاندن و چاودێركردن و هەستكردنى ميسڕ، كە دەستپێكردنەوەى پەيوەندييەكان سوودى دەبێت لە بەرزكردنەوەى ئاستى پەيوەندييەكان لەكاتێكى گونجاو".
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد" رێڕەوى پەيوەنديييەكان لە هەڵسەنگاندنى سياسەتى توركيا دەست پێدەكات، پێشينەى ئەو هەڵسەنگاندنە دەستوەرنەدان لە كاروبارى وڵاتان و رێزگرتنى دوولايەنە و دروستكردنى پەيوەندييەكان لەسەر بنەماى بەرژەوەندى".
سەبارەت بە لێدوانەكانى مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى ميسڕى گوتى،" لێدوانەكانى وەزيرى دەرەوەى توركيا" هەڵگرى ويستى توركيان بۆ باشتركردنى پەيوەندييەكان لەگەڵ ميسڕ". هەروەها ئاماژەى بەوەش كرد" چەند داواكرى و چاوەڕوانييەك لەلايەن ميسڕەوە هەيە، ئەگەر توركيا رەچاويان بكات بەربەستەكان بچووك دەكاتەوە".
سەبارەت بە هەڵوێستى وڵاتەكەشى گوتى،" ميسڕ هەوڵدەدات پەيوەندى بەهێزى لەگەڵ هاوبەشە ناوچەيى و نێودەوڵەتييەكان هەبێت، بەڵام لەسەر بنەمايەكى دروست و رەچاوكردنى بەرژەوەندييەكانى ميسر"
دەربارەى نيگەرانى قوبڕس و يۆنان بەرانبەر نزيكبوونەوەى توركيا و ميسڕ، شكرى رايگەياند،"پەيوەندى بەهێز لە نێوان ميسر و يۆنان و قوبڕس هەيە، ئەوان لێكتێگەيشتن و متمانەى دوولايەنانەيان، هيچ نيگەرانييەك لاى ئەو دوو وڵاتەوە نييە".
سەبارەت بە پەيوەندييەكانيش لەگەڵ قەتەڕ، شكرى رايگەياند، لەماوەى ئەو هەفتەيە پەيوەندى نێوان ميسر و قەتەڕ بەرەوپێشچوونى ئەرێنى بەخۆيەوە دەبينێت".
لەسەر بە رێكکەوتنى عولا رايگەياند، "ئێمە بە ئەمانەتەوە ئەوەى لە بەياننامەى عولا رەزامەنديمان لەسەرى دەربڕيوە لە چوارچێوەى ياسايى پێوەى پابەند دەبين و رێزى دەگرين".
لە كۆتايى قسەكانى روونى كردەوە "ليژنەيەك پێكهاتووە بۆ بەدواچوون و ليژنەيەكى ياساييش بۆ لادانانى ئەو بەربەرستانەى بەردەم پەيوەندى ميسڕى و قەتەڕى، بۆ گێڕانەوەى پەيوەندييەكانمان بۆسەر هێڵى نەگۆڕ".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment