وەزیری نەوتی عێراق نرخی نەوت تا کۆتای ساڵی 2021 دیاری دەکات کوردستان- عێراق
عێراق پێشبینی کەمترین و بەزرترین نرخی نەوت، تا کۆتاییەکانی ساڵی 2021 بە گوێرەی خواست وهەبووەکانی بازار دەخاتە روو

نوچەنێت

وەزیری نەوتی عێراق “ئیحسان عبدولجەبار” پێشبینیەکانی بۆ نرخی نەوت تا نیوەی دووەمی ساڵی 2021 خستە ڕوو و ڕایگەیاند" پێشبینی دەکەین نرخی نەوت لە 75 دۆلار زیاتر نەبێت و لە 68 دۆلاریش کەمتر نەبێت، بە خۆبەندی بە بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس لە بەرهەمهێنانی نەوت".

ئەم پێشبینیانەی وەزیری نەوتی عێراق لە کاتێکدایە، کە چەندین ناوەندی لێکوڵینەوەی جیهانی پێشبینیەکانیان بۆ نرخی نەوت لە داهاتوودا خستۆتە روو، بە نموونە ناوەندی گوڵدمان ساكس لە ئایاری 2021ـدا، پێشبیەکانی بۆ نرخی نەوت بە 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ڕاگەیاند.

هەروەها سەبارەت بە کاری کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە کێلگە نەوتییەکانی عێراق، ئیحسان عبدولجەبار، لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی بەغدا، بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند" کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل بڕیاری داوە چیتر کار لە کێڵگەکانی قەرنە یەک نەکات، بەڵام لە پرۆژەی تری وەبەرهێنان لە عێراق بەردەوامی بە کارەکانیان دەدات". 

هەروەها ووتی" عێراق لە داهاتوودا چەندین پرۆژەی تری گرنگ ڕادەگەینێت و چاوەڕوان دەکەین کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل وەک بەشێک لەو پرۆژانە بمێنێتەوە، بەڵام لە پرۆژەی بەرهەمهێنانی قەرنە یەک، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل کۆتایی بە کارەکانی هاتووە، ئەم بڕیارەیش بە بێ هەڵسەنگاندنی وردی جێگرەوەی گونجاو بۆ کارکردن لە کیڵگەکە نەدراوە"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین