پارتى دادوگەشەپێدان لاپەڕەیەکى نوێ لەگەڵ ئەمريكا دەكەينەوە
نوچەنێت:
بەگوێرەى هەواڵێكى ماڵپەڕى ئەنادۆڵى توركى رۆژى دووشەممە حەوتى حوزەيرانى (٢٠٢١) ليژنەى ناوەندى پارتى دادوگەشەپێدان بە سەرۆكايەتى رەجەب تەيب ئەردۆغان كۆبۆوە، دواى كۆبوونەوەكە عومەر چەليك وتەبێژى ئەو پارتە لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى گوتى" ئێمە چاوەڕوانى كۆبوونەوەى لوتكەى سەرۆكى وڵاتانى هاوپەيمانى ناتۆ دەكەين، كە لە پەراوێزى ئەو كۆبوونەوەيەدا سەرۆك كۆمارى توركيا و جۆ بايدنى سەرۆكى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا كۆببنەوە و چارەسەرى كێشەكانى نێوانيان بكەن و لاپەڕەكى نوێ هەڵدەنەوە".
بڕيارە (١٤) حوزەيران لە شارى بڕۆكسلى پايتەختى بەلجيكا سەرۆكى وڵاتانى هاوپەيمانى ناتۆ كۆببنەوە. هەر يەك لە رەجەب تەيب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركيا جۆ بايدنى سەرۆكى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا بەشدارى تێدا بكەن.
وتەبێژەكەى پارتى داد و گەشەپێدان ئاماژەى بەوە كرد" ئێمە لەگەڵ ويلايەتە يەكگرتووەكان ئەجێنداى گەورەمان هەيە، لە هاوپەيمانييەوە دەست پێدەكات، لە زۆر ناوچەى جيهان پێكەوە لە پێناوى پاراستنى ئازادى و بەهاكان خەباتمان كردووە بۆ پارێزگارى لە بەها سياسيەكان" لە بەشێكى ترى لێدوانەكەيدا ئەوەى بيرهێنايەوە، كە هەردوو وڵات لە ناوچە جياوازەكانى جيهاندا كارەى پێكەوەييان كردووە".
چەليك ئەوەشى خستەروو، كە وڵاتەكەى خوازيارە ئەمريكا بەرەو ئاڕاستەيەكى ئەرێنى لە پەيوەندى نێوان هەردوولا هەنگاو بنێت.
لە چەند ساڵى رابردوو بەهۆى دۆسيەيەكەوە، كە گرنگترينيان سيستەمى (ئێس٤٠٠) رووسى و تاقيكردنەوەى ئەو سيستەمە پەيوەنديەكانى نێوان ئەمريكا و توركيا گرژى بەخۆيەوە بينى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment