تورکیا بە پلانێکى (25) ساڵى کێڵگەى دەریاى ڕەش بەگەڕ دەخات ئابووری جیهان

نوچەنێت:

وەزيرى وزەى توركيا، پلانى ساڵانەى توركيا بۆ بەرهەمهێنانى گازى سروشتى لە كێڵگەكانى دەرياى رەش راگەياند، لەبەشێكى پلانەكەى هاتووە، "توركيا پێشبينى دەكات بەرهەمى گازى ساڵانەى بگاتە (١٥ تا ٢٠) مليار مەتر چوار گۆشە". 

ئەمڕۆ دووشەممە حەوتى حوزەيرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى ئاڕتى بڵاويكردەوە، فاتيح دۆنميز، وەزيرى وزەى توركيا لە لوتكەى ئيستەنبۆڵ بۆ وزە، رايگەياند، "پلانێكى (٢٥) ساڵيمان داناوە بۆ بەگەڕخستنى كێڵگە تازەكەى دەرياى رەش"، سەبارەت بە بڕى پێشبينيكراوى بەرهەمى گازى ئەم کێڵگەیە،  دەڵێت، "بەگوێرەى بەرهەمهێنانى مام ناوەند" توركيا بەرهەمى گازى سروشتى دەگاتە (١٥ بۆ ٢٠) مليار مەتر چوار گۆشە".

هەينى رابردوو، رەجەب تەيب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركيا ڕاگەیاند، توركيا نزيكەى (١٣٥) مليار مەتر چوارگۆشە گازى سروشتى لە کێڵگەى سەكاريا لە دەرياى رەش دۆزيتەوە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین